پەرلەمانی عێراق لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێم بانگهێشت دەکات

پەرلەمانی عێراق لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێم بانگهێشت دەکات

جار بینراوە: (40)

- بابان عومەر

لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە میوانداریی هەریەک لە وەزیری نەوتی فیدراڵی و وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، ئەوەش بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ و دەنگۆکان لەو بارەیەوە.

تەها دەفاعی، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی و ئەندامی لیژنەی کاتیی پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت، لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە: “لیژنەکەمان رۆژی پێنجشەممە میوانداریی وەزیری نەوتی فیدراڵی و وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات”.

دەفاعی روونیشیکردووەتەوە، ئامانج لەم میوانداریکردنە ئاگاداربوون و بەدواداچوونە لەسەر پرۆسەکانی “بەقاچاخبردنی نەوت لە سنوورەکانی کەرکووک و ناوچەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک”، ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم هەنگاوە لە پێناو تەواوکردنی راسپاردەکانی ی کۆتایی لیژنەکەیاندایە تایبەت بەو دۆسیەیە.

ئەو لیژنە کاتییەی پەرلەمانی عێراق بە فەرمانی پەرلەمانیی ژمارە (198) لە 11ی تشرینی دووەمی 2026، لەلایەن هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە بڕیاری پێکهێنانی دراوە و لە سەرۆکانی 7 لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمان پێکهاتووە، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری.

بەپێی فەرمانی پێکهێنانەکە، ئەرکی لیژنەکە بریتییە لە بەدواداچوون بۆ ی تەکنیکی و هەواڵگریی تایبەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە سنووری ناوچەی جورف سەخر “جورف نەسر”، لەگەڵ زانیارییە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوت بۆ دەرەوە، بەتایبەتی ئەفغانستان، هاوکات لێکۆڵینەوە لەو هێرش و بەئامانجگرتنانەی کراونەتە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر.