بەتۆمەتی پیسکردنی ژینگە و رشتنی رۆنی رەش دەستگیرکرا

بەتۆمەتی پیسکردنی ژینگە و رشتنی رۆنی رەش دەستگیرکرا

جار بینراوە: (84)

- بابان عومەر

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە هاوڵاتییەکیان بە تۆمەتی پیسکردنی ژینگە و رشتنی رۆنی رەش دەستگیرکردووە.

ئەوەشی خستەروو، کە تۆمەتبارەکە لەسەر رێگەی دووسایدی زەڕایەن – دەربەندیخان رۆنی رەش (نەفتا)ی رشتووە، لە هەمان هەڵمەتدا، دەست بەسەر 1 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گیراوە.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا بووە بۆ پاراستنی ژینگە و رێگریکردن لە پیسبوون و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر تەندروستیی گشتی.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە لەلایەن دادگاوە کراوەتەوە و بەپێی یاسا رێکاری پێویست بەرانبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.