کەرکوک؛ لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی

کەرکوک؛ لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی

جار بینراوە: (218)

- نێچیر کەمال

لە سەر رێگای کەرکوک – پردێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، تیایدا خوێندکارێکی زانکۆ گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا و بەدیاریکراوی نزیک گوندی نەبیاوە روویداوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، خوێندکاری زانکۆی کیتابی کەرکوک بووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، “هەر پێنج کەسەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، هێشتا بە وردی هۆکاری رووداوەکە و ناسنامەی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە”.
هەر لەم مانگەدا 10 کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە سەر رێگای کەرکوک – پردێ و هەولێر گیانیان لەدەستداوە.