جورفو السخر و حشدی شعبی و ئێران!

جورفو السخر و حشدی شعبی و ئێران!

جار بینراوە: (100)

ڕەوەند حسێن – چالاکوان

جرفوو السخر: یەکێکە لە ناوچەیانەی کە بە نەوت دەولەمەندە،بۆیە گورەپە میلیشاکانی حشدی شعبی سەر بە ئێران کۆنترۆلیان کردوە لە سالی ٢٠١٤ تاکو ئێستا.

لە عێراق هەندێک ناوچە هەن کە ناویان تەنها شوێنێکی جوگرافیایی دیاری ناکات، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ملمـلانێی دەسەڵات، لاوازی دامەزراوە حکومییەکان و کێشەی کۆنترۆڵی چەک و سامانە گشتییەکانن. جورف سەخر، کە بە فەرمی بە ناوی جورف النەسر ناسراوە، یەکێکە لەو ناوچانەی کە لە ساڵی 2014ەوە بووەتە دۆسیەیەکی ئاڵۆزی ئەمنی، سیاسی و مرۆیی.

ئەم ناوچەیە لە پارێزگای بابل و نزیکەی 100 کیلۆمەتر لە باشووری بەغدا هەڵکەوتووە و بەهۆی شوێنی ستراتیژییەکەی، لە ڕووی پاراستنی بەغدا، کەربەلا و ڕێگاکانی ی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق:

قەبارەی تاڵانکردن و بەقاچاخبردنی نەوت لە جورفسەخری باکووری پارێزگای بابل کە لەژێر دەسەڵاتی ((کتایبی حزبوڵادا و سەید شوھەداو حەسایب ئەھلی حەق و کەتائیبی سەید شوھەدا بەگشتی گورپەکانی سەر بەئێران)) .

گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەهای ساڵانەی دەگاتە نزیکەی دوو ملیار دۆلار.

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکانی ڕاپۆرتێکی هەواڵگری، تۆڕەکانی قاچاخچێتی بەشێک لەو نەوتە دزراوەیان ڕاستەوخۆ ئاودیوی خاکی ئێران کردووە و ئەم دۆسیەیە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی قووڵ و ناکۆکیی توند لەسەر ئاستی ساسی و ئەمنی.

پرسیاری ئەوەیە:  ئایا عێراق دەتوانێت ئەو ناوچەیە کۆنترۆل بکە؟

بەتایبە کەئێران پالپشتی ئەو گروپانە دەکات.