ئاسۆ مامەند پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارێزگاری نوێی کەرکوک دەکات

ئاسۆ مامەند پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارێزگاری نوێی کەرکوک دەکات

جار بینراوە: (40)

- بابان عومەر

سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی قەحتان وەنداوی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا ئاسۆ مامەند نووسیویەتی: “بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز قەحتان وەنداوی دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو پارێزگاری کەرکوک”.

ئاسۆ مامەند هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواستووە و رایگەیاندووە: “بە هیوام بەڕێزیان لەم ئەرکەیاندا سەرکەوتووبن، و بتوانن لەو ماوەیەی کە لەم پۆستەدا دەمێننەوە، بەبێ جیاوازیی خزمەتی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک بکات”.