سەنتەری میترۆ: شەڕی یەکترشکاندنی میدیای سێبەر و فەرمی بوەستێنن

سەنتەری میترۆ: شەڕی یەکترشکاندنی میدیای سێبەر و فەرمی بوەستێنن

جار بینراوە: (124)

- فیردەوس دڵشاد

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ لە ڕۆژی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتیدا داوا لە میدیاکان دەکات شەڕی تۆخکردنەوەی زۆنچێتی و یەکترشکاندن بوەستێنن و فرسەت بدەنە گفتوگۆی سیاسیی دانوستانکاران.

ئەمڕۆ شەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2026، ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە، وا چاوەڕوان دەکرێت چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەشی بەدوادا بێت، بەڵام میدیای سێبەر و هەندێک جاریش ڕەسمی کاتێکی زۆریان بۆ یەکترشکاندن سەرف کرد.

ئاماژەی بەوەش کردووە: داوا دەکەین شەڕی شکاندنی یەکتر، شەڕی تۆخکردنی زۆنچێتی و کۆنەقین، شەڕی شێواندنی ڕاستی و تێکشکاندنی ڕۆحی پێکەوەیی بوەستێنن، فرسەت بدەن بە گفتوگۆی سیاسیی دانوستانکاران و کەشێک لە گی میدیایی بڕەخسێنن کە پرۆسەی سیاسی زەرەرمەند نەبێت.