مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی
نیسان، مەکتەبی سیاسی پارتی لە روونکردنەوەیەکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە
کە باس لە گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی لقەکانی ئەو حزبە دەکەن و رایدەگەیەنێت، ئەم
بابەتە هیچ بنەمایەکی راستی نییە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
چەند ڕۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا بابەتی دیراسەکردن
بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێت،
بڵاودەکرێتەوە! ئەم بابەتە دورە لەڕاستی
و، وا باشە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی
فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦














Post Comment