نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئیمارات دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی
هەرێمی کوردستان، لە ئەبووزەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی
ئیماراتهوه پێشوازیی لێ کرا و دواتر کۆبوونەوە.
بە
پێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم، “لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی
یەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی
نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا، تاوتوێ کران، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و
گەشەپێدانی هەردوولا بگەیەنێت“.
باس
لەوەش کراوە “ههردوولا ی دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی
دۆخی ناوچەکە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچهيی و نێودەوڵەتی، بیروڕایان گۆڕییەوە.
لهمبارهيهوه جەختیان لە گرنگیی کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی
هاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان“.















Post Comment