حكومەتی بێچاو
١
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی
سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، لانی كەم تا نووسینی ئەم ە ، یەكێتی نیشتمانی
كوردستان لە گەڵ پارتی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبەن ، گەرچی لە ڕوی دەسەڵاتەوە جیاوازیان
هەیەو پارتی هیچی ئەو تۆی بۆ یەكێتی نەهێشتوەتەوە ، بەڵام جێگری سەرۆكی حكومەتە
ماوەبەسەرچوەكەی هەرێم یەكێتیەو بە تەنیشت لوتكەی دەسەڵاتی یەكێتیشەوەیە ، هەر ئەوەنا
لە ڕوی فراوانی و ناوچەوە تا ڕادەیەك یەكێتی كەمێ كەمتر دەنا زۆنێكی تەواوی بە دەستەوەیەو
لە زۆنەكەشدا كەس نیە بەرانبەری لەل بكات ، دیمان بێلەلیش ئەوەی كرا كرا ، نزیكەی
لە سەدا سەدی گازی كوردستان لە سنوری زۆنەكەی یەكێتیدایە ، بەڵام كاتێ پیرە هاوار
لە دەست گرانی كرێی كارەبا دەكات ، جا ئەوە ڕاست بێت یان نا، پێویستە یەكێتی و جێگری
سەرۆكی حكومەتەكە نقەیە بكەن ، ئەم ڕوتانەوەی میلەتە تاكەی .
٢
ئەگەر بەیانی بابایەك لە سەرما دارێك
ببڕێتەوە ، دور نیە كەلە پچە بكرێت ، لەماوەی ڕابردوو لە خانەقین بۆ بڕینەوەی یەك
دوو دار هاوڵاتیەك هاواری لێهەستا ، ماوەیەكە لە ناو خەڵكا دۆستایەتی دارو درەخت پەرەی
سەندوەو ، خەڵكی لە گەڵ گەشت و شاخەوانیدا بایەخ بە دارو دەوەنی كوردستانیش دەدەن
، لە سەر بڕینەوەی دارێك خەڵك دەگیرێت ، لێ لە سەر بڕینەوەی دارستانێك حكومەت چاوی
خۆی خەواندوەو خۆی موزمەعیل كردوە، لە كاتێكا ئەوەی شاخەكان دەڕوتێنێتەوە لە سنوری
دهۆك و بادینان سوپای توركیایە و كارەكەش ڕەنگە بە كرێگرتەی كورد بكات ، ئەوانەی بۆ
فشە بەڵێنی چاندنی هەزاران دار دەدەن و دەیانەوێ پشتوێنەی سەوزی دروست بكەن ، با
نەهێڵن ڕۆمی بەو هەموو شومیەوە زەرەر لە دارو درەختی كوردستان نەدەن.
٣
كورد لەبەردەم بەعس ، تۆرانیەت ، كۆماری جبەو عەمامە ، بە شكۆوە وەستا و وێڕای ئەوەی هەموو شتێك دەكرا
بۆ ئەوەی جاش و لۆمپەن و جاشی گوند پارێز دروست بكرێت ، لێ خەڵكانی ئازادیخواز و
بوێرو خاوەن ڕومەت هەرگیز چۆكیان بۆ دوژمنان دانەدا ، ئەم حكومەتە بە كردەوە قێزەونەكانی
، بە نەهێشتنی كەرتی گشتی ، بە فرۆشتنی دام و دەزگاخزمەتگوزاریەكان بە كەرتی تایبەتی
سەر بە حزب و كۆمپانیای خۆیان دۆخێكیان دروستكردوە خەڵك بە ئاشكرا بڵێن چەپۆكی بێگانە
لە چەپۆكی خۆ وڵاتی نەرمترە ، حكومەتیش هەر لە خەمی ئەوەدایە چۆن و بە چ شێوەیەك ئەو
خەڵكە زیاتر زەلیل و بێدەست و بێدەم كات .
٤
چۆن دەكرێت كوڕی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی
حكومەت دەزگاو كەناڵ و زانكۆیان هەبێت و كوڕی پێشمەرگەو خەڵكانی دیكەش پاش تەواو
كردنی زانكۆو پەیمانگا بە دەست ماچكردنیش نەلە كەرتی حكومی نەلە كەرتی تایبەت كارێكیان
دەست نەكەوێت ، چۆن دەكرێت كچە مۆدێل بە دەمی خۆی بڵێ جی گڵاسم هەیە، عەرەبی یوتوبەر
خەڵات بكرێت و كچی شەهیدو خەڵكی تێكۆشەریش دوای تەواو كردنی زانكۆ شوێن نەمێنێ سیڤی
بۆ نەنێرێت تا بە پارەیەكی كەم دابمەزرێت و خۆ ئەگەر داشبمەزرێت حكومەت لەم دەست كەمێ
پارەی بداتێ و لەو دەستیش بە پڕۆژەی ڕوناكی و داو دەرمانی كەرتی تایبەت و خوێندنی
كەرتی تایبەت لێی وەربگرێتەوە .
03/10/2026
ەکانی تری نوسەر
-

حكومەتی بێچاو -

تاوانەكەی پردێ و دژە تیرۆری عێراق -

ڕۆهان سەفۆو پرسی فاشیزم
-

گەمژانە تێگەیشتن لە ئۆپۆزسیۆن
-

كۆمەڵە لەنێوان خارو خاسدا
-

لەتیف هەڵمەت و خاتو سورەییا
-

كوردو ئیسرائیل
-

نێچیرڤان بارزانی و پۆستی سەرۆكی هەرێم -

سێبەری قەلە بەردو مەلەكەی سوڵتانی -

ئێران چی لە كورد دەوێت؟ -

دنیا كۆتایی نەهاتوە كێشە ئێوەن -

بە یادی كوڕە قشتەكەی كەركوك
-

عەلی زەیدی و مەسرور بارزانی
-

پارەو پوش و پەڵاش -

ی مەلای کورد
















Post Comment