کشانەوەی ئەمریکا .. پاشەکشەی گەورە ، مانەوەی گەورەتر

کشانەوەی ئەمریکا .. پاشەکشەی گەورە ، مانەوەی گەورەتر

جار بینراوە: (7)

بێ گومان ڕۆشتنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق شکستێکی ئەخلاقی نیە بۆ ئەمریکا بە ئەندازەی ئەوەی جارێکی تر سەنگەر گرتنەوەیەوەکی ترە بە شێوازێکی نوێ ، ئەمریکا عێراقی چۆڵ نەکرد لەبەر ئەوەی پرۆژەکەی لەم وڵاتەدا بەیەکجاری شکستی هێنا، بەڵکو لەبەرئەوەبوو خەرج و باج و تێچووی مانەوەی مەیدانیی و ڕاستەوخۆ قورسترو زیاتر بوو لە تێچوو و کولفەی ئیدارەدان و کۆنترۆڵ لە دوورەوە ..

ئەمریکا ئێستا جۆری داگیرکردنی عێراقی لە ( داگیرکردنی سەربازیی ڕاستەوخۆ)وە گواستەوە بۆ داگیرکاریی لە ڕێی دەست و پێوەندو بنکەو هەژموونە سیاسیی و ئابوورییەکەی ، بۆیه کەسێک پێی وابێ ئەمریکا لەعێراق دەرجووە ئەوە خۆی لە تێگەیشتن لە سیاسەت دەرچووە.

جێی داخە ئەو بۆشاییەی ئەمریکا دوای کشانەوەی هێزەکانی بەجێیهێڵاوە هێشتا بە پرۆژەیەکی نیشتمانیی گشتیر پڕ نەکراوەتەوە ، واتە گەورەترین هەڵە ئەوەیە لایەنەکانی دەسەڵات لە عێراقدا زیاتر گرەویان لەسەر ڕەهەندە عاتیفی و تەعبەویەکە کردووە دژ بە داگیرکاریی و پرۆژەیەکی سیاسیی ئەڵتەرناتیفی تۆکمەیان ئامادەنەکردووە دوای نەمانی هێزەکانی ئەمریکا بۆشاییەکە پڕ بکاتەوە، بۆیە وەک دەبینین بۆشاییەکە بە پڕۆژە تاییفی و میلیشیاییەکان و ە هەرێمایەتیەکان پڕ کراوەتەوە، نەک بە پرۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیریی ئەوتۆ کە کۆکەرەوەی هەموان بێت .

لەم چرکەساتەدا گەورەترین و ترین وانە بۆ عێراقیەکان ئەوەیە: ( هەموو جۆرە هێزو توانایەک دوور لە پرۆژە یەکسانە بە پاشاگەردانیی و بێسەرووبەریی ) .

ڕاستە بەرەی بەرەنگاریی شەرعیەتیی داگیرکاریی لەعێراقدا شکست پێ هێناوە ، بەڵام بونیادی ئەو داگیرکارییەی هەڵنەتەکاندوە، چونکە ڕوخاندنی ئەو بونیادە پێویستی بە تێڕوانین و دیدگای دەوڵەت هەیە، دیدگا بۆ ئابووریی، بۆ خوێندن، بۆ چۆنێتی بەڕێوەبردنی ئاراستەو ڕەنگە جیاوازەکان .. بەرەی بەرەنگاریی باش ئیدارەی مەعرەکەی ( دژ وەستانەوە )ی داوە، بەڵام لاوازە لە ئیدارەدانی مەعرەکەی دوای ئەوە ( دوای داگیرکاریی ).

بەکورتی :

پاشەکشەی ئەمریکا ڕاستە وەرچەرخان و پەنجەرەیەکی مێژووییە، بەڵام دەبێ بزانرێ کە ئەو پەنجەرانە هەمیشە بە کراوەیی نامێننەوە، ئەگەر گەلانی عێراق و دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە ( گیی مەزڵومییەت و پەرچەکردار ) نەکەنە گیی (بنیاتنانی دەوڵەتی دادگەر ) کە هەموان لەباوەش بگرێ و کۆتایی بە وابەستەبوون بۆ ئەم لاو ئەولا بهێنێت … بە پێچەوانەوە ئێمە هیچمان دەست نەکەوتووە تەنها ئەوە نەبێت

(داگیرکارییەکمان گۆڕیوەتەوە بە داگیرکارییەکی تر لەبەرگی نیشتیمانی ) داو هیچی تر.

بابەتى تر


👤
Live: 169 Today: 1,511 📊 Click Here