مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

جار بینراوە: (16)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی
نیسان، مەکتەبی سیاسی پارتی لە روونکردنەوەیەکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە
کە باس لە گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی لقەکانی ئەو حزبە دەکەن و رایدەگەیەنێت، ئەم
بابەتە هیچ بنەمایەکی راستی نییە
.

دەقی راگەیەنراوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

چەند ڕۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا بابەتی دیراسەکردن
بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێت،
بڵاودەکرێتەوە! ئەم بابەتە دورە لەڕاستی
و، وا باشە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی
فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن
.

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 1,373 📊 Click Here