مونا قاوەچی بۆ وێستگەنیوز: لایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە و کاراکردنەوەی پەرلەمان نزیکە

-
مونا قاوەچی بەتایبەت بەی راگەیاند،
لایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانیان بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی چڕتر کردووەتەوە و
گەیشتوونەتە خاڵێکی باش، پێشبینیش دەکات کاراکردنەوەی پەرلەمان و دەستبەکاربوونی
حکوومەتی نوێی هەرێم نزیک بێت.
جەختی لەوەش کردەوە، ئامانجی لایەنەکان دەرهێنانی
هەرێمی کوردستانە لەم دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی کە هەیە، لەم پێناوەشدا هەنگاوەکان
ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.
سەبارەت بە دۆسیەی پەروەردە و زمانیش، هەڵوێستی
توندی لەسەر رێگرییەکانی خوێندن بە زمانی کوردی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی
هەرێم نیشاندا و وتی، دەبێت لە هەموو عێراقدا رێگە بە قوتابی بدرێت بە زمانی دایکی
بخوێنێت و هیچ ڕێگرییەکی لێ نەکرێت، چونکە ئەوە مافی سروشتیی خۆیەتی.















Post Comment