زانكۆی ئه‌مریكی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كاره شانۆییه ده‌دات كه تیایدا ژنان “بورقه” داده‌كه‌نن

–
ناوه‌ندی “كه‌شكۆڵ” له زانكۆی ئه‌مریكی له عێراق، سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت كه له زانكۆكه‌دا به‌هاكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌میشه پارێزراو و لهبهرچاوگیراون، ده‌شڵێت: “ئه‌و كاره شانۆییه‌ی كه تیایدا ژنان (بورقه) داده‌كه‌نن وه‌ك هێمایه‌كه بۆ رزگار بوونی ژنان له سته‌می داعش و به‌رپرسیار نین له ناوه‌ڕۆكی باس و نمایشه‌كانی دیداری كوردناسی”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ناوه‌ندی “كه‌شكۆڵ” له زانكۆی ئه‌مریكی له عێراق، سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
* دیداری كوردناسی له رۆژانی 25 و 26، و 27ی ئه‌یلولی 2025 به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی زانستیانه بۆ ناسین و ناساندنی كه‌لتوور و مێژووی گه‌لی كورد و زمان و ئه‌ده‌به‌كه‌ی سازكرا.
*میوانه‌كان له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌ورپا وئهمریكاوه هاتبون. به درێژایی مێژوو توێژهرهكانمان بۆ ناسینی میلله‌تی خۆمان پشتیان به سه‌رچاوه‌ی بیانی و رۆژئاوا به‌ستوه. مه‌به‌ستمانه له ڕێی دیداری كوردناسیهوه ئه‌م زانسته به ڕێكاری خۆی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ كورستان و ڕۆڵی توێژه‌رانی كوردی تیا دیار بێت.
*له‌م زانكۆیه‌دا شاكاره ئه‌ده‌بی و شیعریه‌كانی شاعیرانی گه‌وره‌ی كوردی وه‌ك مه‌حوی و نالی و سالم له ماوه‌ی پازده ساڵی رابردوودا وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاوكراونه‌ته‌وه.
*دهستنوسنی حوجره و خانه‌قاو كتێبخانه‌كان ئه‌رشیف كراون. له‌م دیداره‌دا چه‌ندان پانێل سه‌باره‌ت به زمان و وه‌رگێران و ته‌سه‌وف و مانای كوردبوون سازكران سه‌ره‌ڕای پێشانگای كتێب و نمایشی هونه‌ری.
*یه‌كیك له میوانه‌كان گروپی میوزیكی “هونه‌رگه‌ها وڵات” بوون كه له ڕۆژاڤای كوردستانه‌وه ئاماده‌بوون و له سێیه‌م رۆژی ئه‌و دیداره‌دا به چه‌ند كارێكی موزیك و شانۆ به‌شدار بوون.
*له بڕگه‌یه‌كدا وه‌ك هێمایه‌ك بۆ رزگار بوونی ژنان له سته‌می داعش “بورقه” داده‌كه‌نن و جلی كوردیهكانیان ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك هێمایه‌ك بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌و رێكخراوه خوێنڕێژه كه دژه به به‌ها به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام وه‌ك ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان و مرۆڤدۆستی.
*ڕۆڵی زانكۆ له‌م دیداره‌دا كۆكردنه‌وه‌ی ڕا و ده‌نگه جیاوازه‌كانه به بێ هاندان یان سانسۆر كردن به پێی یاسا و پاراستنی ئازادی ئه‌كادیمی، و له‌م ڕووه‌شه‌وه زانكۆ به‌رپرسیار نیه له ناوه‌ڕۆكی باس و نمایشه‌كان.
*به دڵنییاییه‌وه له‌م زانكۆیه ڕێزی ته‌واومان بۆ به‌ها ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داناوه، و به‌هاكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌میشه پارێزراو و لهبهرچاوگیراون. ئامانجی دیداری كوردناسیش له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر بۆ خزمه‌ت كردنه به‌م میلله‌ته و كۆكردنه‌وه‌ی شاعر و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان.















Post Comment