باشوری نیشتیمان وانە وەرناگرێت لەهەڵەکان!

باشوری نیشتیمان وانە وەرناگرێت لەهەڵەکان!

جار بینراوە: (1)

ئاریان فتاح محمود – چالاکوان

پێکهاتەی نەتەوەی کورد لەڕوی مێژووییەوە پێکهاتەیەکی خێڵەکیە کەڕەگوڕیشەی قوڵی هەیە.ئەم پێکهاتەیە ڕەنگی داوەتەوە لە کایەی سیاسی کورد بەدرێژای مێژوو .

ئایا حیزبەدەسەڵات دارەکانی باشوری کوردستان توانیویانە فۆرمێکی نوێی حکوم ڕانی پەیڕەو بکەن جیا لە سیاسیەکانی کورد لەپارچە جیاوازەکانی کوردستان و سەردەمە جیاوازەکان ؟بەدڵنیاییە وەنەخێر ،چونکە بەراوردی شێوازی حکوم ڕانی کوردبکەین لە سەردەمی میرنیشینەکان و سەردەمی ئیستا جیاوازیەکی ئەوتۆی تێدا بەدی ناکرێت .

شێوازی حکوم ڕانی خێڵەکی خاڵی لاوازی سیاسەتکردنی سەردەمی کۆن و نوێی کوردە ،گەربێتو ئەم شێوازە حکوم ڕانیە وەلاوەبنرێت دەکرا لە بری شەڕە پەڕۆو دژایەتیکردنی یەکتر دەکرا پێکەوە هاوکاری یەکتربن.

لە بری دوبارە ڕەنگکردنەوەی زۆنەکان بەسەوزو زەرد دەکرا برایەتی و تەبای پەرەپئ بدرێت قەرەبوی ئەو نەهامەتیانە بکەنەوە کە سەردەمی شەڕی ناوخۆکرا بەرامبەر بە میلەتکرا هێشتا خوێنی لئ دەچۆڕئ، کەچی تازە بە تازە دەیانەوێت ئەم هەرێمە بەش بەشبکەن و وردی بکەنەوە!!

هەرێمێک کە بە خوێنی ڕوڵەی ئەم نیشتمانە بەدەس هاتوە ساڵەهایەک خەباتی بۆکراوە هەرێمی کوردستان (باشور)سیەکانی گەورەیە (نەفەسە )کوردانی پارچەکانی چاویان لە هێزی باشورە هەموان ئاوەتەخوازی یکگرتو بەهێزو ئارامن کە بە تەبای پێکەوەبژین .

تۆم باراک نێردەی ئەمریکا لە (Chatham Houuse) لندن بەڕونی بە بنەماڵەی تاڵەبانیو بارزانی وت  (get over it) تێیپەڕێنن وتی « ئیتر بەسەکێشەی خێزانیو خێڵەکی ڕێکبکەون ». چیتر کوردستان پێویستی بەم شێوازە لە بەڕێوەبردنەخێڵەکیە نیە. کوردستان پێویستی بە هەڵبژاردنێکی پاکژ هەیە. بنیات نانی پەرلەمانێکی کاراو شەرعی. سیاسەتێکی بەڕێوەبردنێکی هاوچەرخ و جیاکردنەوەی حیزب لەحکومەت…

هەمومان پێکەوە خەبات دەکەین بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو و ئارام هەموو پێکەوە دەڵێین یەکە یەکە، یەکە گەلی کورد.

بابەتى تر