عێراق کێشەی گەندەڵی نییە، بەڵکو سیستەمێکی گەندەڵی هەیە
ئارام جەمال خدر
چی دەبێت ئەگەر تێگەیشتنی ئێمە بۆ دیاردەی گەندەڵی لە عێراقدا لە بنەڕەتدا هەڵە بێت و وەک ڕووداوێکی تاکی تەماشا بکرێت؟ کاتێک باس لە کەسایەتی یان بەرپرسێکی گەندەڵ دەکرێت، سەرنجەکان تەنیا دەچنە سەر یەک وەزیر یان یەک بەڕێوەبەری گشتی، بەڵام لە واقیعدا گەندەڵی لە عێراقدا تۆڕێکی ئاڵۆز و هەڕەمەکیی بەستراوەی زنجیرەیییە کە لە حیزبە سیاسییەکانەوە دەست پێ دەکات، بە ناو وەزارەتەکان و کۆنتراکتە حکومییەکاندا تێپەڕ دەبێت، و لە ڕێگەی کۆمپانیا گشتییەکان، پرۆسەکانی کڕین و سەوداکردن، دابینکردنی پۆستەکان، و دەلالە سیاسییەکانەوە دارایی دەوڵەت هەڵدەمژێت. ئەم تۆڕە ڕێکخراوە بە شێوازێک داڕێژراوە کە تەواوی جومگەکان پشتگیری لە یەکتری دەکەن و ڕێگە بە مانەوەی گەندەڵی دەدەن، بە جۆرێک کە کەوتنی یەک ئۆتۆمبێل یان یەک بەرپرس هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەردەوامیی گشتیی تۆڕەکە نابێت. وەک تەنزێکی تاڵ لەسەر ئەم ساختارە تۆکمەیە دەبێت بڵێین: “ناو بردنی گەندەڵی لە عێراقدا وەک تاوانێکی تاکەکەسی، دەقیقەن وەک ئەوە وایە بڵێیت دارستانی ئامازۆن تەنیا درەختێکی کەمێک گەورەیە!” ئەم هاوئاهەنگییە بێوێنەیەی ناو سیستەمەکە وا دەکات کە دەرکردن یان سزادانی بەرپرسێک تەنیا گۆڕینی کەسایەتییەکان بێت لەناو دەستگایەکدا کە بەبێ وەستان کار دەکات. ڕووخاندنی ئەم ژینگەی گەندەڵییە پێویستی بە تێکدانی تەواوی ئەو یە نایاساییانەیە کە سیستمی سیاسی و کارگێڕییان بەیەکەوە بەستۆتەوە؛ چونکە تا ئەو کاتەی سیستەمەکە خۆی پارێزگاری لە مانەوەی خۆی بكات، لابردنی یەک گەندەڵکار تەنیا شوێنەکە بۆ گەندەڵکارێکی نوێتر چۆل دەکات.















Post Comment