محەمەد حاجی مەحمود: لە 50 ساڵی رابردوودا کەس نەیتوانیوە دەستگیرم بکات

محەمەد
حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا هیچ کەسێک نەیتوانیوە رێگری لێبکات یان دەستگیری
بکات، دەشڵێت، کاراکردنەوەی پەرلەمان واجبێکی نیشتمانی و نەتەوەیی خەڵکی کوردستانە.
لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی حزبەکەی، محەمەد حاجی مەحمود جەختی لەوە
کردەوە، کاراکردنەوەی پەرلەمان پێویستییەکی نەتەوەییە، سەبارەت بە دۆخ و مێژووی
خەباتیشی ئاماژەی بەوەدا، لە 50 ساڵی رابردوودا کەس نەیتوانیوە بێتە رێگەی و
دەستگیری بکات، بەڵکو دەبوو بڵێن جەنازەکەی بێنن نەک خۆی، رەخنەی لەو دادگایانەش
گرت کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردووە و بە دادگای حزبی ناوی بردن.
سەبارەت
بە دۆخی حکومڕانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر
ئەوەی رێکنەکەون و کێشەکانی ئێستا شەخسی و زاتیین نەک سیاسی، هاوکات ئاماژەی بەوەدا،
ئێستا لە راستیدا دووئیدارەیی هەیە و ئەوان دژی پارچەکردنی کوردستانن، داواشی کرد
سەرۆکی هەرێم لەناو خەڵکەوە هەڵبژێردرێت نەک لە پەرلەمانەوە.















Post Comment