یەکێتی و پارتی هۆکاری سەرجەم کێشە کۆمەڵایەتیەکانن

یەکێتی و پارتی هۆکاری سەرجەم کێشە کۆمەڵایەتیەکانن

جار بینراوە: (1)

جیهاد عمر

بە هۆکاری ئەوەی ئەم دوو حیزبە سەرچاوەی سترێسی بەردەوام و توندوتیژی لە کۆمەڵگەدان بوونەتە کێشەیەکی گەورە کە ئارامیی تاک و کۆمەڵگە تێک دەدەن.
لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ، فشارە ئابوورییەکان، بێکاری و کێشە خێزانییەکان ژیانی تاکیان پڕ کردووە لە نیگەرانی.
بەڵام ڕەخنەی ئەوەیە کە کۆمەڵگە زۆرجار هۆکارەکانی ئەم فشارانە پشتگوێ دەخات و تاک بە تەنها بەرپرسیار دەزانێت کە لە ڕاستیدا هۆکاری هەموو کێشەکە حیزبرکانی دەسەڵاتن
کاتێک تاک لەژێر فشاری بەردەوامدا دەژی، لەوانەیە تووشی ماندووبوونی دەروونی، تووڕەیی و بێهیوایی ببێت کە ئەمەش هۆکاری زیادبونی تاوان و هۆکاری زیادبونی مەترسیە .
لەبری ئەوەی کۆمەڵگە یارمەتی بدات، هەندێک جار ئازاری دەروونی بە لاوازی و ناتوانایی لێک دەداتەوە کە ئەمەش وەهمێکە دروستکراوە بۆ تاکی کۆمەڵگەی کوردی لە جێی ئەوەی وەبەر هێنان لە ئاست و توانایان بکرێت هەوڵی کاڵفامکردن و دەستبەسەرداگرتینی بیرکردنەوەو هۆشی تاکی کورد ئەدرێت .
توندوتیژییش لە هەندێک شوێندا بە بیانووی ڕەوشتی کۆمەڵایەتی، تەمەن یان دەسەڵات و یاسی حیزبەکانەوە پاساو دەدرێت و دەپارێزرێت
وە ئەم هەڵوێستە ی حیزبەکان زۆر هەڵەیە، چونکە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بە بیانووی تووڕەیی کەرامەتی کەسانی تر بشکێنێت کە هۆکاری تاوانەکانە لەلایەن کادیرە حیزبیەکانی یەکێتی و پارتیەوە دەکرێتە سەر تاکی کورد.
ڕەخنە لەو کۆمەڵگەیە دەگیرێت کە لەبری ڕێگریکردن لە حیزبەکان لە پای کارئاسانی کردن بۆ تاوانباران لە توندوتیژی، و بێدەنگی هەڵدەبژێرێت لە ئاستی تاوان
هەروەها، تاوانبارکردنی قوربانی و بێباوەڕبوون بە ئازاری، کێشەکە قووڵتر دەکاتەوە چونکە وا تاک و کۆمەڵگە تێئەگەیەنن کە قوربانی بەرپرسیارە نەک کادیرە حیزبیەکە.
توندوتیژی ترس، بێمتمانەیی و زامێکی دەروونی لە ناخی تاکدا بەجێ دەهێڵێت.
سترێسی بەردەوامیش کە لە لایەن ئەو حیزبانەوە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە بەردەوامە دەتوانێت تەندروستی، یەکان و توانای کارکردنی تاک لاواز بکات.
ئەگەر ئەم دیاردانە چارەسەر نەکرێن، ڕەنگە لە خێزانەوە بگوازنەوە بۆ نەوەکانی داهاتووی گەلی کورد
بۆیە، نابێت تەنها لە تاک داوا بکرێت خۆی بگۆڕێت، بەڵکو پێویستە ژینگەی کۆمەڵایەتییش بگۆڕدرێت.
پێویستە بێدەنگی بەرامبەر توندوتیژی و ملهوڕی حیزبەکان بشکێنرێت و کولتووری گفتوگۆ و ڕێزگرتن جێگیر بکرێت کە ئەمەش قورس نیە لە جیاتی دروستکردنی ١٠ کەناڵی تەلەڤزیۆنی و درسوتکردنی چەندەها پەیج و ئەکاونت بو دولەتکردنی کۆمەڵگەی کوردی دەتوانن یاسەیەک دانێن کە ڕێگیری لەم پلانە بکات لەسەر کۆمەڵگەی کوردی
هەروەها، دەبێت ئازاری دەروونی بە جدی وەربگیرێت و کەسانی زیانلێکەوتوو پشتگیری بکرێن نەک یەکەم شەو دوای کوشتنی گەنج و لێقەوماوی ئەو وڵاتە بکوژ ڕابکات بۆ لای کاربەدەستێک و داڵدەی بدات .
لە کۆتاییدا، ئەو حیزب و لایەنانەی بەناوی کوردایەتی کە ئازاری تاک پشتگوێ دەخەن و خەریکی دوبەرەکین و توندوتیژی پاساو دەدەن ، خۆیان بەشێکن لە کێشەگەورەکە و وەک خانەی ژێرپەنجەی وان ئەگەر وازیان لێبهێنین گەشە بکەن ئەبنە هۆی نەمانی کۆمەڵگەو نەمانی قەوارەی هەرێم ..

بابەتى تر