شۆڤێنیزمی حیزبی و مۆنۆپۆڵکردنی ناسنامەی نەتەوەیی لە سیاسەتی پارتی

شۆڤێنیزمی حیزبی و مۆنۆپۆڵکردنی ناسنامەی نەتەوەیی لە سیاسەتی پارتی

جار بینراوە: (126)

سەنگەر عبدلرحمان عبداللە – چالاکوان

پارتی دیموکراتی کوردستان بەدروشمی دیموکراسی بەڵام لەکرداردا بەتەواوەتی شۆڤێنزم. لەڕێگای ڕاگایاندنەکانیانەوە   سەدان مەکینەی ئیعلامیان خسۆتەکار بۆ سپی دەرخستنی ڕوخساری بنەماڵەی بارزانی، بەڵام ناتوانن پەڵە ڕەشەکانی خیانەت بشارنەوە کە ڕاستەوخۆ بەفەرمانی مەسعودبارزانی ئەنجام دراون.

لە خاک فرۆشی و جاشایەتی کردن بۆ دوژمنانی کورد و تاڵانکردنی کوردستان نەوەستاون ڕێگایان بەهێزەکانی تورکیاداوە زۆربەی ناوچە شاخاوی و گوندنشینەکانی بادینان داگیربکەن و هێزی سەربازی تێدا دابمەزرێن ،وەبڵاوکردنەوەی میتی تورکی لەهەموو ناوچەکانی کوردستان.جگەلەوە لەدوای ڕوخاندنی صدام حسین وەک پاداشتێک بۆ خوێنی ئەنفال و هەڵەبجەو هەزاران شەهیدی کوردستان کە بەدەستی بەعس بونەقوربانی، مەسعود بارزانی زۆربێشەرمانە داڵدەی زۆربەی کاربەدەستە هەڵاتوەکانی حیزبی بەعسی فاشیستی پێشوی داون لە ناوچەکانی ژێردەستی خۆی  بەنهێنی  پارێزگاریان لێدەکات.

هەرکاتێک بنەماڵەی مەسعودبارزانی مەترسیەک بۆ سەر پێگەکەیان  دروست ببێت بە مەترسی سەر هەمووکورد وێنای دەکەن،چونکە مەسعودبارزانی دەستەڵاتی خێڵ و  بەرژەوەندی بنەماڵەکەی بە  بەرژەوەندی گشتی هەموو کورد سەیری دەکات . 

پارتی ڕەخنەگرتن لەسیاسەتی مەسعود بارزانی لەلایان نەیارە سیاسی یەکانی وەک دژایەتی لە نەتەوە پیشان دەدەن. 

حیزبی پارتی کە تەمەنی ۸٠ ساڵە تائەمڕۆ تەنیا باوک و کوڕ  سەرۆکایەتیان کردوە ،وەنەوەی سێیەمیشیان  لەدەستەڵاتی یەکەمی حوکمەتداریدان  لەکوردستان. 

کەئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەوبنەماڵەیە باوەڕیان بە دەستاو دەستکردنی دەستەڵات نیە لەناو حیزبدا بەڵکو حیزب لەخزمەتی بنەماڵەی خۆیان سەیری دەکەن. 

یەکێک لەو دیاردانەی کە لە شێوازی بیرکردنەوە و کردارە سیاسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا دەبینرێت، مۆنۆپۆڵکردنی ناسنامەی نەتەوەییە؛ واتە پارتی خۆی بە تاکە حیزبی نەتەوەیی و تاکە لایەنی خاوەن ئەهلیەتی بۆ بەرگریکردن لە ماف و چارەنووسی نەتەوەی کورد دەبینێت، لە کاتێکدا حیزبەکانی تری کوردستان بە دوور لە هێڵی نەتەوەی دەبینێت. 

ئەم جۆرە تێڕوانینە شۆڤێنیزمی حیزبیە چونکە حیزب لەبری ئەوەی نەتەوە وەک خاوەنی فرەدەنگی و فرە بیرکردنەوە ببینێت، هەوڵ دەدات خۆی بکاتە پێوەری ڕەوایەتیی نەتەوەییبوون.

بابەتى تر