كۆلێجی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان له‌ زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر كه‌یسی عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی‌ هاته‌ ده‌نگ

كۆلێجی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان له‌ زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر كه‌یسی عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی‌ هاته‌ ده‌نگ

جار بینراوە: (9)


ئهنجوومهنی كۆلێجی زانسته ئیسلامییهكان له زانكۆی سلێمانی لهسهر كهیسی د. عهبدولـلهتیف ئهحمهد هاته دهنگ و داواكاره لایهنی كارگێڕی و یاسایی بهرپرس و لیژنهی لێكۆڵینهوه “بهزووترین كات كاری جددی دهستپێبكهن.

ئهمڕۆ دووشهممه ئهنجوومهنی كۆلێجی زانسته ئیسلامییهكانی زانكۆی سلێمانی پهیامێكی چوار خاڵیی بڵاوكردووهتهوه و تیایدا داواكاره له لایهنی كارگێڕی و یاسایی بهرپرس و لیژنهی لێكۆڵینهوه، “به زووترین كات كاری جددی دهستپێبكهن لهسهر دۆسیهكه و ههوڵ بدهن بۆ گهیشتن به ئهنجامی راست و دروست و یهكلاكردنهوهی كهس و لایهنی تاوانبار یان بێ تاوان و گهڕانهوهی ماف بۆ خاوهن ماف”.

ئهنجوومهنی كۆلێجهكه داواشی كردووه، كار بكرێت “بۆ پاراستنی شكۆی زانكۆ و كۆلێجی زانسته ئیسلامییهكان بهگشتی و پێگه و رێزی مامۆستایان و خوێندكاران بهتایبهتی، ئهویش به گرتنهبهری رێكاری یاسایی و دادوهری بهرامبهر ههر كهس و لایهنێك كه سنوور دهبهزێنێت و تۆمهتی ناڕهوا ههڵدهبهستێت”.

ئهمهش دهقی پهیامهكهی ئهنجوومهنی كۆلێجی زانسته ئیسلامییهكانی زانكۆی سلێمانی:

بهناوی خوای بهخشندهی میهرهبان

پهیامێك له ئهنجوومهنی كۆلێجی زانسته ئیسلامییهكانهوه بۆ جهماوهری موسڵمانی كوردستان.

جهماوهری موسڵمان و بهشهرهفی كوردستان، له پاش بڵاوبوونهوهی ههندێك تۆماری دهنگی، كه دراوهته پاڵ مامۆستایهكی كۆلێجمان له راگهیاندن و تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان، به پێویستی دهزانین ئهم روونكردنهوهیه رابگهیێنین به موسلمانانی خهمخۆری دین و زانست و بهها رهوشتییه باڵاكانی میلـلهتهكهمان:

1- بهر لهوهی لیژنهی لێكۆڵینهوه پێكبهێندرێت لهو دۆسیهیه و دهست به كاری لێكۆڵینهوه بكرێت، ههندێك خهڵك نابهرپرسانه لهبری لیژنه و دادگه و ههموو لایهنه یاساییه پهیوهندیدارهكان، پێشوهخته بڕیاری كۆتاییان لهسهر بابهتهكه دهركردووه و لهو رێگهیهوه مافیان به خۆیان داوه دوور له ههموو بهها و ئادابێكی ئایینی و كۆمهڵایهتی و یاسایی، بكهونه سوكایهتیكردن و تۆمهت بهخشینهوه بهسهر تێكڕای مامۆستا و خوێندكارانی كۆلێجمان – كه ههمیشه له خهمی پاراستنی رهوشته بهرز و بهها بڵنده ئایینی و كولتوورییه رهسهنهكانی كوردایهتیی خۆیان و میلـلهتهكهیانن، بێ بیركردنهوه له گهورهیی و قێزهونیی ئهو بانگهشانهیان پهنجهی تۆمهت رادهكێشن بۆ تێكڕای مامۆستایان و خوێندكاران بهبێ جیاوازی.

2- مامۆستایانی زانكۆ بهگشتی و مامۆستایان و ئهندامانی دهستهی وانهبێژیی كۆلێجی زانسته ئیسلامییهكانی زانكۆی سلێمانی هۆشیارن و زۆر به باشی ئهرك و بهرپرسیارێتیی شهرعی و یاسایی و زانستی و پهروهردهیی خۆیان دهزانن و به پهرۆشی و له روانگهی ههستكردنیان بهو بهرپرسیارێتییه گهورهیهی سهر شانیان، به هیچ شێوهیهك ناكهونه ژێر كاریگهریی سۆز و عاتیفه و ههڵنان و ئاراستهكردنی هیچ كهس و لایهنێك یان پهیج و ئهكاونتێكی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان، پێش كارهكانی لیژنهی لێكۆڵینهوه ناكهون و لهبری لایهنه یاساییه بهرپرس و پهیوهندیدارهكان بڕیار دهرناكهن لهسهر ئهو دۆسیهیه و هیچ دۆسیهیهكی هاوشێوهی دیكه نه لهناو زانكۆ و نه له دهرهوهی حهرهمی زانكۆ.

3- بهداخهوه له ههندێك كهناڵی راگهیاندن و پهیج و ئهكاونت، بهیاننامهیهك بهناوی بهشێك له مامۆستایانی كۆلێجمانهوه بڵاوكراوهتهوه، رایدهگهیێنین كه لهدوای بهدواداچوون دهركهوت تاوهكو ئێستا هیچ مامۆستایهكی دیاریكراو خاوهندارێتیی خۆی بۆ ئهو بهیاننامهیه رانهگهیاندووه و گوزارشت له را و بۆچوونی راستهقینهی تێكڕای مامۆستایان ناكات، كهواته ئهگهر ههر مامۆستایهكیش تاك لایهنه ئهو كارهی كردبێت وهكو را و بۆچوونی خۆی، ئهوه خودی ئهو كاره كه بهبێ گهڕانهوه بۆ مامۆستا و هاوپیشهكانی ئهنجامی داوه، كارێكی ههڵه و نابهرپرسانهیه و دووره له كاری پیشهیی و یاسایی مامۆستای زانكۆ.

4- داواكارین له لایهنی كارگێڕی و یاسایی بهرپرس و لیژنهی لێكۆڵینهوه، به زووترین كات كاری جیددی دهستپێبكهن لهسهر دۆسیهكه و ههوڵ بدهن بۆ گهیشتن به ئهنجامی راست و دروست و یهكلاكردنهوهی كهس و لایهنی تاوانبار یان بێ تاوان و گهڕانهوهی ماف بۆ خاوهن ماف. ههروهها كار بكهن بۆ پاراستنی شكۆی زانكۆ و كۆلێجی زانسته ئیسلامییهكان بهگشتی و پێگه و رێزی مامۆستایان و خوێندكاران بهتایبهتی، ئهویش به گرتنهبهری رێكاری یاسایی و دادوهری بهرامبهر ههر كهس و لایهنێك كه سنوور دهبهزێنێت و تۆمهتی ناڕهوا ههڵدهبهستێت.

والسلام علیكم ورحمه الله
ئهنجوومهنی كۆلێجی زانسته ئیسلامییهكان
22-06-2026

بابەتى تر

👤
Live: 110 Today: 1,275 📊 Click Here