دار بەڕو و دار مازوەکانمان بپاڕێزن و دار فستەق و دار زەیتونمان بۆ مەڕوێنن!
ئەسعەد حسێن – چالاکوان
بینیمان لە ماوەی ڕابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکمەتی ماوە بەسەرچوی حوکمەتی بنەماڵەی بارزانی له مێدیا چەواشەکارەکانیان بانگەشەو زیادە ڕۆی زۆریان لە ڕاگەیاندنی دروست کردنی پڕۆژەی سەوزای دەوری هەولێر کرد.
لە کاتێکا دروست کردنی ئەم پشتێنەیە پارەیەکی زۆری تیا سەرف کرا و ئەو زەویانەش کە بەر پشتێنەی سەوزای کەوتن خاوەنەکانیان وەک پێویست قەرەبو نەکرانەوە.
ئەم پڕۆژەیە چاودێری و تێچوی بەردەوامی دەوێ تا دەگات قۆناغێک کە سودێکی ژینگەی بە هەولێر و دەوروبەری ببەخشێ.
ئێمە ئینکاری سودی ئەم جۆرە پڕۆژانە ناکەین بەڵام گەر سەیری دوفاقی میدیا چەواشە کارەکانی ئەوان بکەی ئەوەی بەرامبەر دارستانەکانی سنوری پارێزگای دهۆک دەکرێ میدیا بە کرێ گیراوەکانی ئەوان بەرامبەر ئەو کارەساتە ژینگەیە کە بەسەر دارستانەکان هێنراوە بێ دەنگن،کە بە هەمو پێوەرێکیی ژینگەی ئەم جینۆسایدی ژینگەیە.
سەرەڕای بێ دەنگ بونیان بەڵام لە کۆتای بە هۆی کار و چالاکی چەند میدیا و کەناڵ دەزگای ڕاگەیاندن و چالاکوانێک پارتی ناچار کرا بێ دەنگی بشکێنێ! بەڵام چی بێ دەنگیێک ؟بێ دەنگیێک بەوەڵام دانەوەی درۆینە!
لە ڕێگای پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند کە ئەو دارانەی لە سنورەکەبڕاونەتەوە هی سنوری تورکیان بەڵام بۆ گواستنەوە بە سنوری هەرێم دەگوازرێنەوە!ئەمە جگە لە درۆیەکی شاخدار هیچی تری بۆ نیە،چونکە ڕون بۆتەوە کە برازایەکی مسعود بارزانی لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکی ڕێکەوتون کە دارستانەکانی سنورەکە ببڕنەوە و ئاودیوی سنووری تورکیا بکرێن،کە ئەمەش کارێکی تازە نیە من پێش دوو ساڵ پۆستم لەسەر ئەم دار بڕینەوە کردوە،ئەوەی ئێستا زیاتر هەستی پێ دەکرێ لەبەر ئەوەی ئێستا شەڕی پارتی کرێکارانی کوردوستان لەگەڵ تورکیا وەستاوە ڕێگای ئیش کردنی ئەوانی ئاسانتر و خیراتر کردوە چونکە لە ئێستا هەر کوێیەک دارستانەکانی چڕ بێ ئەوان بە خێرای و بێ ترس جادەی بۆ دەبەن و دارستانەکانی بن بڕ دەکەن کە جاران لەبەر شەڕ ئەمەیان بۆ نەدەکرا.
تەمەن هەریەک لەم دارانە ڕەنگە سەدان ساڵ بن ئەوان سیەکانی نیشتیمانن بۆ پاک ڕاگرتنی ،و دیاری باوک و باپیرانی ئێمەن بۆیە پاراستنیان ئەرکێکی ئەخلاقی هەر تاکێکی نیشتیمانە.
سەیری چاوچنۆکی و بێ بەرپرسیارەتی ئەوان بکە چۆن نابەرپرسانە ژێرخانی وڵاتیان وێران کرد و سامانی ژێر زەویان تاڵان کرد وەک دەبینین لە پڕۆژەی ئابووری سەربەخۆ چی زییانێکی گەورەیان بە ژینگەی هەرێم گەیاند بۆ دەرهێنانی نەوت لە کۆتایشدا حوکمەتتیان بە ملیاران دۆلار قەرزدار کرد؟
ئەمە لە کوێی دونیا هەیە جگە لە باشوری نیشتیمان نەبێ؟!
بەمەش نەوەستان دوای کەوتنە تاڵان فرۆشی و داگیر کردنی زەوی زاری هاوڵاتیان و بە هەزاران عەرەب لە باشور هێنراون بۆ هەوڵێر،دهۆک و سلێمانی بە هۆی فرۆشتنی یەکەکانی پڕۆژەی سیتیەکانیان دوای بەمەش هەر نەوەستان وا دیاری باوک باپیرانمان و سیەکانی نیشتمان له ڕێشە دەردێن بۆ پڕ کردنی گیرفانە بێ بنەکانیان.
مسعود بارزانی زۆر جار بۆ فشەی کوردایەتی دەڵێت ” ئێمە داربەڕوین”
منیش پێی دەڵێم وا داربەڕوەکانی نیشتمان جینۆساید دەکرێن لەبەر چاوچنۆکی و بێ مۆڕاڵی برازاکەت،گەر ڕاست دەکەی ئەم جینۆسایدە ڕابگرە و سزای تاوانبارانیش بدە و له شوێنی هەر دارێکی بڕاو درەختکی تر بڕوێنەوە…















Post Comment