ره‌حمان غه‌ریب: گوتاری میدیایی و لێدوانی هه‌ندێ له‌ كادرو راوێژكاری پارتی و یه‌كێتی رێگا راسته‌كه‌ نییه‌

ره‌حمان غه‌ریب: گوتاری میدیایی و لێدوانی هه‌ندێ له‌ كادرو راوێژكاری پارتی و یه‌كێتی رێگا راسته‌كه‌ نییه‌

جار بینراوە: (15)


رێكخهری سهنتهری میترۆ رایگهیاند كه گی میدیایی و لێدوانی ههندێ له كادر و راوێژكاری پارتی و یهكێتی رێگا راستهكه نییه، داواش له سهركردایهتی ئهو دوو حزبه دهكات گوێ لهو راوێژكارو رۆژنامهنووسانه نهگرن كه برهو به گی ئاشووب و ناسهقامگیری دهدهدن.

رهحمان غهریب رێكخهری سهنتهری میترۆ له لێدوانێكدا بۆ پهنجهره رایگهیاند كه:

*كاتی ئهوه هاتووه سهركردایهتی یهكێتی و پارتی، گوێ لهو راوێژكارو رۆژنامهنووسانه نهگرن كه برهو به گی ئاشووب نانهوه و ناسهقامگیری دهدهدن.

*له ئاشوب و ناسهقامگیری ئهم راوێژكار و میدیاكارانه موچهكهیان مسۆگهره، بهڵام خهڵكی فهقیرو كاسپكار دهبن به ژێر بارگرانی ئهو گه رقئامێزههوه.

*ئهم رێبازهی له گی میدیایی و لێدوانی ههندێ له كادرو راوێژكاری پارتی و یهكێتی برهوی پێدهدرێت و پارهی بۆ سهرفدهكرێت، رێگا راستهكه نییهو خۆیان دهدهن به دیواردا.

*كاتی ئهوه هاتووه خاوهن بڕیاری ئهو دوو حزبه لهبری ههندێ راوێژكارو میدیاكار گوێ له كاسپكاری ناو بازاڕی شیخ ئهڵلای ههولێرو بهربهلهدییهكهی سلێمانی بگرن.

* ئهوان بهرژهوهندییان له ئاشتهوایی ههیه نهك ئهو موچهخۆرانهی كه دهیانهوێ برهو به شهڕی ناخۆ بدهن و معاشهكهیان حهڵاڵ بكهن.

*گی میدیایی و لێدوانی كادیران و ههڵسوكهوتی رهسمی گهیشتۆته ئاستێك كه حهزبه ئاشووب و  لێكترازانی سیاسی و دابهشبوون دهكهن و ئهمه زاڵه بهسهر لۆژیك و عهقڵ.

*توێژێكی مشهخۆری ناو نوسیینگهی لق و مهڵبهندهكان، راوێژكاری پله بهرز و میدیاكار له خزمهتی ئهم رێبازهن و له ئاشتهواییدا كاسپییهكهیان نامێنێت ئهبێت دوكانهكانیان دابخهن.

*تا گوێ لهم مشهخۆرانه بگرن ههر وێڵ و بێ قیبلهنمان و روویان له دیواره.

* بهسه ئیتر گوێیان لێ مهگرن و گوێ له خهڵكێك بگرن كه بهرژهوهندییان له گهڵ سهقامگیریی و ئاشتی دایه.

*ئهوهشی عهقڵی بهوه ناشكێ كه گی ئاشووب و لێكترازانی سیاسی و كۆمهڵایهتی و دابهشبوونی كوردستان خزمهت بهكام ئهجنداو كام هێز و كام دوژمنه دهكات ئهوه  نازانێت كه له سیاسهت نازانێ.

بابەتى تر

👤
Live: 110 Today: 1,275 📊 Click Here