شارەزایەکی ئابووری بۆ وێستگەنیوز: لە هەفتەی داهاتووەوە نرخی دۆلار وردە وردە دادەبەزێت

شارەزایەکی ئابووری بۆ وێستگەنیوز: لە هەفتەی داهاتووەوە نرخی دۆلار وردە وردە دادەبەزێت

جار بینراوە: (1)

- فیردەوس دڵشاد

شارەزایەکی ئابووری ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی دۆلار بەهۆی زۆریی خواستەوە نییە، بەڵکو ی بە دەستوەردانی کۆمەڵێک گرووپ، ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی و دانەبەزینی حەواڵەکانەوە هەیە، جەختیش دەکاتەوە کە بەرزبوونەوەکە تەنیا ئەم هەفتەیە دەخایەنێت و لە هەفتەی داهاتووەوە بازاڕ هێور دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ـەی تشرینی دووەمی 2026، ئیسماعیل محەمەد، شارەزای ئابووری لە لێدوانێکدا بۆڕایگەیاند: هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئەوە نییە کە داواکاریی زۆری لەسەر بێت، بەڵکو چەند هۆکارێکی دیکە هەن کە نرخەکەیان بەرزکردووەتەوە.

ئەو شارەزا ئابوورییە ئاماژەی بەوە کرد: کۆمەڵێک گرووپ هەن کە بازاڕەکانیان لە هەموو عێراقدا لە دەستدایە و شەوان نرخی دۆلار بەرزدەکەنەوە، ئەم گرووپانە لە پاڵ فەوزا و پشێویدا دۆلار گران دەکەن.

سەبارەت بە کاریگەریی دۆخی سیاسی و ئەمنی، ئیسماعیل محەمەد بۆڕوونیکردەوە: یەکێک لە هۆکارەکان، ناسەقامگیریی نێوان حکومەتی عێراق و گرووپە چەکدارەکانە کە داوایان لێ دەکات چەکەکانیان دابنێن، بەڵام ئەو ناسەقامگیرییە تا ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت؛ ئیتر بە ڕێککەوتن بێت یان بە هەر جۆرێک لە جۆرەکان.

لەبارەی ڕەهەندە داراییەکەشەوە، وتی: خاڵی دووەم، هۆکاری دانەبەزینی حەواڵەکانە، لە ڕۆژی 10ـی 10ـەوە لە 90%ـی حەواڵەکان دانەبەزیون، کە هۆکارەکەشی ئەوەیە حەواڵەی دوبەی و تورکیا گرانە؛ ئەگەر لەم چەند ڕۆژەدا حەواڵەکان دابەزن، بازاڕ هێور دەبێتەوە.

هەروەها باسی لەوەش کرد کە هاوشانی ئەو هۆکارانە، جۆرێک لە ترس کەوتووەتە نێو بازاڕەکانەوە، بەڵام پێشبینیی هێوربوونەوەی دۆخەکەی کرد و بۆوتی: بەرزیی نرخی دۆلار تەنیا ئەم هەفتەیە دەگرێتەوە و لە هەفتەی داهاتووەوە بازاڕ هێور دەبێتەوە و نرخی دۆلار وردە وردە دادەبەزێت.

بابەتى تر