سەرۆك كۆمار بۆ بەرێوەبەری پێشووتری CIA: پتەوكردنی هاوكاری ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكا بە گرنگ دەزانین

سەرۆك كۆمار بۆ بەرێوەبەری پێشووتری CIA: پتەوكردنی هاوكاری ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكا بە گرنگ دەزانین

جار بینراوە: (919)

_  

د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، “پتەوكردنی هاوكاری ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكا بە گرنگ دەزانین”.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە دەیڤد پیترایۆس، بەڕێوەبەری پێشووتری دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا (CIA) و سەركردەی پێشووتری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد و گفتوگۆیان لە بارەی یە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆك كۆماری عێراق بە گرنگی زانیوە هاوكاری ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكا پتەو بكرێت، لە چوارچێوەی شەراكەتی ستراتیجی درێژخایەنی نێوان هەردووو وڵات و ستایشی رۆڵی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشی كرد، لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر.

“لە بەرامبەردا، دەیڤد پیترایۆس دووپاتی كردووەتەوە كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە هەموو بوارەكاندا.” ئەمە بەگوێرەی راگەیەندراوەکە.

👤
Live: 34 Today: 1,693 📊 Click Here