وەزارەتی دادی عێراق بۆ وێستگەنیوز: دەستمان كردووە بە وەرگرتنی سكاڵا و داواكارى كوردە فەیلییەكان

وەزارەتی دادی عێراق بۆ وێستگەنیوز: دەستمان كردووە بە وەرگرتنی سكاڵا و داواكارى كوردە فەیلییەكان

جار بینراوە: (176)

– محەمەد فاتیح

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاندووە دەستیان كردووە بە وەرگرتنی سكاڵا و داواكارى كوردە فەیلییەكان.

موراد ساعیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق بەی راگەیاند، “بەپێی راسپاردەكانی خالد شوانی وەزیری دادی عێراق تایبەت بە كردنەوەی بەشێكی تایبەتمەند بە پێشوازی لە سكاڵاو داواكاری كوردە فەیلییەكان، ئەو بەشە دەستی بە كارەكانی كرد و پێشوازی لە كوردە فەیلییەكان و سكاڵاو داواكارییەكانیان دەكات”.

وتیشی، “ئەم هەنگاوە بۆ پتەوكردنی گرنگیدانە بە كوردە فەیلییەكان كە رووبەڕووی سیاسەتی چەوساندنەوە و بێ بەشكردن بوونەتەوە لە سەردەمی رژێمی لەناوچووی بەعس”.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق باسی لەوەشكرد بۆ، “ئیش لەسەر كاروبارەكانی كوردە فەیلییەكان دەكەین و وەڵامی داواكارییەكانیان دەدەینەوە لە رێگەی دیراسەكردنی داواكاری و سكاڵاكانیان و خستنەڕووی بۆ وەزیری داد بەشێوەیەكی راستەوخۆ و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی دار بۆ چارەسەركردنیان”.

بابەتى تر