هەفتەی داهاتوو پلاتفۆرمێک بۆ دامەزراندنی “لەجیاتی دانان” لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کارا دەکرێت

هەفتەی داهاتوو پلاتفۆرمێک بۆ دامەزراندنی “لەجیاتی دانان” لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کارا دەکرێت

جار بینراوە: (8)

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا پڕۆسەی لەجیاتی دانان بۆ ئەو پلە و پۆستە گرێبەستانەی چۆڵ بوون، بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی سیستەمی خاڵبەندییەوە ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تەمووزی 2026، دکتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لایەنە دارەکان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پلاتفۆرمێکی تایبەت بۆ پڕۆسەی لەجیاتی دانان بۆ ئەو پلە و پۆستە گرێبەستانەی چۆڵ بوون ئەنجام بدات.

ئامانجی ئەم هەنگاوەش ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و چەسپاندنی دادپەروەرییە بۆ سەرجەم دەرچووان، تاوەکو پڕۆسەکە دوور لە دەستێوەردان و بە شەفافی بەڕێوە بچێت.

بەپێی ڕێنماییەکان، پڕۆسەی “لەجیاتی دانان” ئەم گروپانە دەگرێتەوە کە پێشتر دامەزراون بەڵام دەستبەکار نەبوون:

وانەبێژانی سەر داهاتی ناوخۆ کە گرێبەستیان بۆ کراوە و دەستبەکار نەبوون.

ئەوانەی لەسەر داهاتی خوێندنی باڵا بە گرێبەست دامەزراون و نەیانتوانیوە دەستبەکار بن.

ئەو کەسانەی بە “کرێی کاری ڕۆژانە” فەرمانیان بۆ دەرچووە و دەستبەکاربوونیان نەکردووە.

وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەکە دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و پاڵپشت بە ڕێنماییە داراییەکان ئەنجام دەدرێت.

سەرجەم دەرچووانی دانەمەزراو لە هەرێمی کوردستان دەتوانن لە ڕێگەی ئەو پلاتفۆرمەوە داواکارییەکانیان تۆمار بکەن، کە تێیدا بڕوانامە و پسپۆڕی دەبنە پێوەری .

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی وەزارەت ڕوونی کردەوە، سیستەمەکە بە شێوەی خۆکار و لە ڕێگەی خاڵبەندییەوە داواکارییەکان هەڵدەسەنگێنێت، ئەمەش ئاسانکارییەکی گەورەیە بۆ ئەوەی هەر کەسێک بەپێی شایستەیی خۆی پلەی گرێبەستەکەی پێ بدرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 107 Today: 1,244 📊 Click Here