شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

جار بینراوە: (5)

- ئارام عەلی


پشتیوان پێنجوێنی شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند،
بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان لە رۆژانی
18 و 19ـی
ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان
دەگرێتەوە و بارستە هەوایەکی ساردی نوێش روو لە ناوچەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کاریگەریی زیاتری
ئەم شەپۆلە بارانبارینە لەسەر سنووری هەولێر، دهۆک و باکووری رۆژئاوای هەرێمی
کوردستان دەبێت، بە جۆرێک لە چەند ناوچەیەکی دهۆک بڕی
15 بۆ 30 ملم باران دەبارێت، بەڵام بۆ
سنووری پارێزگای سلێمانی پێشبینیی بارانبارین بە لاوازی دانراوە.

هاوکات روونیکردەوە، بارستە هەوایەکی
ساردی نوێ روو لە ناوچەکانمان دەکات، مژدەی ئەوەشی داوە کە لە ئایندەیەکی زۆر
نزیکدا دۆخی بارانبارین زۆر باش دەبێت و بارانی بەهێز و لافاو لە پێشە.

بابەتى تر