شارەوانیی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە

شارەوانیی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە

جار بینراوە: (1.4K)

-

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، “لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مهتری، لە ڕۆژی سێشەممە 30ی (ئهیلول/9)ی 2025هوه (شەقامی ئاڕاستەی کهرکوک بۆ سلێمانی) دادەخرێت بەهۆی کارکردن لە دروستکردنی یەکتربڕە نوێیەکە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “هاوڵاتییان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی ئاڕاستەی 100 مهتری بۆ ناو شاری سلێمانی بەکاربهێنن، شەقامی سلێمانی ئاڕاستەی کەرکوک دادەخرێت تەنها کاتی ڕوخاندنی پردە کۆنەکە و هاوڵاتییان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی (سلێمانی -دوکان-کەرکوک) بەکاربهێنن”.

شارەوانیی سلێمانی داوا دەکات، هاوڵاتییان و شۆفێران کە بەپێی نەخشەی دیاریکراو شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن و لەسەر شەقامەکان رێنمایی و هێمای رێنیشاندەری پێویست دانراوە.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 2,169 📊 Click Here