بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

جار بینراوە: (8)

- نێچیر کەمال

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، 63 ملیار و 402 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرجکرا و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، بەغداد رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەربڕی و بڕی 63 ملیار و 402 ملیۆن دیناری بۆ پارەی گەنمی جوتیاران نارد.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو بڕە پارەیە 22 ملیار و 605 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و 20 ملیار و 921 ملیۆن دینار بۆ هەولێر و 1 ملیار و 876 ملیۆن دینار بۆ دهۆک تەرخان دەکرێت.

بابەتى تر