پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ وێستگەنیوز: هەموو شتێک دەکەین تاکو یەکێتی رازی بکەین

-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵی تەواو دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی یەکێتی بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و رێگە بە دروستبوونی دوو ئیدارەیی نادەن، جەختیش دەکاتەوە کە تاکو ئێستا لە پەرلەمان چاوەڕێی گەڕانەوەی فراکسیۆنی یەکێتین بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان.
عوسمان قادر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەیامنێریلە هەولێر رایگەیاند: “من وەک ئەندام پەرلەمانێکی پارتی، بەدوور لە رای تایبەتی حزبی پارتی قسە دەکەم؛ ئێمە بە هەموو شێوازێک هەوڵ دەدەین یەکێتی بهێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ، لەگەڵ دوو ئیدارەیی نین و رێگە بەوەش نادەین، هەموو شتێک دەکەین تا یەکێتی رازی ببێتەوە بە گفتوگۆ و بێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ”.
ناوبراو نیگەرانیی خۆی لە شێوازی ئەو لێدوانانە دەربڕی کە باس لە رەتکردنەوەی گفتوگۆ دەکەن و وتی: “حەز ناکەین قسەکان بەو شێوازە بکەن کە دەڵێن ئێمە بە 50 بە 50 رازی نابین و ناگەڕێینەوە بۆ 3ی نۆڤەمبەر و ناگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ”. بە وتەی عوسمان قادر، ئەو قسانە شکانی شکۆی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.















Post Comment