بۆچى دەبێت دەوڵەمەندترینەکانى عێراق و کوردستان تەنها سیاسییەکان بن

بۆچى دەبێت دەوڵەمەندترینەکانى عێراق و کوردستان تەنها سیاسییەکان بن

جار بینراوە: (32)

یاد هیوا عەبدوڵا

عێراق لەسەر یەکێک لە گەورەترین عەمبارەکانی کەرتی وزە لە جیهاندا خەوتووە؛ وڵاتێک کە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژانە ملیۆنان بەرمیل زێڕی ڕەش دەردەهێنن و گاز و سامانە سروشتییەکانی دەبوو بیبەنە ڕیزی دەوڵەمەندترین نەتەوەکان. بەڵام لە پاڵ ئەم واقیعە پڕ لە سەروەتەدا، زۆرینەی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا لەناو کێشمەکێشێکی سەختی دا دەژین و بۆ دابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان دەجەنگن. ئەم دۆخە سەیرە تێڕوانینێکی قووڵ و تاڵی لە ناو ڕای گشتیدا دروستکردووە: لەم وڵاتەدا، دەسەڵاتی سیاسی تەنیا کەرەستەیەک نییە بۆ بەڕێوەبردن، بەڵکو بووەتە دەروازەیەکی تایبەت بۆ خولقاندنی ئەو دەرفەتە دارایی و یە زەبەلاحانەی کە بۆ هاوڵاتیی ئاسایی و بێپشتوپەنا هەرگیز دەستەبەر نابن.

ئەم واقیعە دەیسەلمێنێت کە گەورەترین سەرچاوەی کۆکردنەوەی سامان، چیتر کەرتی تایبەتی تەندروست، داهێنان یان کارکردنی ڕەنجبەرانە نییە؛ بەڵکو نزیکبوونەوەیە لە ناوەندەکانی بڕیار و جومگەکانی حوکمڕانی. کاتێک هاوڵاتییەک دەبینێت دەرچووانی زانکۆ بە ساڵان بێکارن و پرۆژە بچووکەکان لە ژێر باری باج و نەبوونی پاڵپشتیدا دەخنکێن، لە بەرامبەردا ئەوانەی خاوەن هەژموون و ی سیاسیین لە ماوەیەکی کورتدا دەبنە خاوەنی کۆمپانیا و سەرمایەی خەیالی، چەمکی نادادپەروەری ڕەهەندێکی ترسناکتور وەردەگرێت. دەسەڵاتی سیاسی لە بری ئەوەی ببێتە هێزێک بۆ ڕێکخستنی بازاڕ و ڕەخساندنی دەلیلی کار بۆ هەمووان، بووەتە ئامرازی قۆرخکاریی گرێبەستە گەورەکان و دابەشکردنی سەروەتی گشتی لە نێوان بازنەیەکی بەرتەسکی نوخبەی فەرمانڕەوادا.

تا ئەو کاتەی ئەم مۆدێلە لە بەڕێوەبردن بەردەوام بێت، متمانەی گشتی بە چەمکی دەوڵەت و دامەزراوەکان هەر بە داڕماوی دەمێنێتەوە، چونکە مرۆڤی سادە خۆی بە نامۆ دەبینێت لەسەر خاکێک کە هی خۆیەتی بەڵام بەرهەمەکەی بۆ کەسانی ترە. کۆتایی ئەم هاوکێشە ناهاوسەنگە حەقیقەتێکی حاشاهەڵنەگرمان پێدەڵێت: لە وڵاتێکدا کە پڕە لە نەوت، گاز، و سەرچاوەی ی سروشتی، هێشتاش بەربەرهەمترین و پڕداهاتترین دارایی کە مرۆژێک بتوانێت هەیبێت، کێڵگەیەکی نەوتی نییە، بەڵکو تەنیا و تەنیا نفووز و هەژموونی سیاسییە.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,268 📊 Click Here