سەبارەت بە کەیسی حەمەڕەش دەستەی مافی مرۆڤ راگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە

سەبارەت بە کەیسی حەمەڕەش دەستەی مافی مرۆڤ راگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە

جار بینراوە: (371)

-

ئهمڕۆ چوارشهممه 20ی ئایاری 2026، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ،
سەبارەت بە سەردانی شاندی باڵای دەستەكه بۆ پارێزگای سلێمانی و بەدواداچوون بۆ
کەیسی حەمەڕەش و چەند دۆسیەی دیکە راگهیەنراوێكی بڵاوكردهوه
.

له ڕاگهیەنراوهكهدا هاتووه، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو،
شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی
د.مونا یاقو، سەرۆکی دەستە و بە یاوەری ڕامان مەجید، ڕاوێژکاری سەرۆکی دەستە و تاڤگە
عومەر ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ، سەردانی شاری
سلێمانییان کرد
.

ئهوهش خراوهته ڕوو، ئەو سەردانە بە هاوکاری و بەشداری تیمی
نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بەڕێوە چوو کە پێکهاتبوو لە سابیر عەبدوڵا کەریم،
بەڕێوەبەری نووسینگە و هەڵشۆ عەبدولفەتاح، لێپرسراوی بەشی یەکان و ڕاگەیاندن،
شاندەکە بەمەبەستی بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاریی پێویست لەسەر سێ تەوەری ،
زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ دامودەزگا دارەکان ئەنجامدا
.

تەوەرەکان و ئەنجامی بەدواداچوونەکان، تەوەری یەکەم، کۆبوونەوە
لەگەڵ سەرۆکی دادگای سلێمانی سەبارەت بە کەیسی ڕاگیراوانی لالەزار. شاندی دەستە لە
کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ، سەردانی دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی
ناوچەی سلێمانییان کرد. لەو دیدارەدا بەوردی تیشک خرایە سەر کەیسی ڕاگیراوانی لالەزار
و قۆناغ و ئاستی دۆسیەکە لە ڕووی یاسایی و دادبینییەوە، بەتایبەت دوای بەڕێوەچوونی
دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنی (١٢) ڕاگیراوی کەیسەکە لە ڕۆژی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦،
هاوکات لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ ی کەیسی شاهید (محەمەد)
ناسراو بە (حەمەڕەش) کرا
.

تەوەری دووەم، لە درێژەی بەدواداچوونەکانیاندا، شاندی دەستەکە
سەردانی گرتووخانەی کانی گۆمەیان کرد و لە نزیکەوە چاویان کەوت بە دوو لە ڕاگیراوانی
کەیسی لالەزار بە ناوەکانی (حەمەڕەش) و (کارزان) کەوت، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی
تەندروستی و بارودۆخیان لەناو زیندان
.

تەوەری سێیەم، بەدواداچوون بۆ کەیسی گیانلەدەستدانی نەوجەوانێک
لە چاکسازیی ژنان و منداڵان كرا
.

هاوكات دهستهكه ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، لە قۆناغی
کۆتایی سەردانەکەدا، شاندی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی
چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانییان کرد، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دڵنیابوونەوە
لە ڕاستی و هۆکاری گیانلەدەستدانی نەوجەوانێک بە ناوی (داریوش محەمەد) کە تەمەنی
١٧ ساڵ بووە، بۆ ئەم مەبەستەش، شاندی باڵای دەستەکە چوونە ژووری کۆنترۆڵی کامێراکان
و بەوردی و چڕی چاودێریی تۆمارە ییەکانی ئەو کاتەیان کرد کە ڕووداوەکەی تێدا ڕووی
داوە
.

👤
Live: 22 Today: 16 📊 Click Here