دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە ئێران لەسێدارە دران

دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە ئێران لەسێدارە دران

جار بینراوە: (352)

-

سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی «ڕامین
زەلە» و «کەریم مەعروفپور» کە هەردووکیان خەڵکی نەغەدەن جێبەجێ کرا
.

ماڵپەڕی “میزان”، سەربەدەزگای بڵاویکردەوە رۆژی چوارشەممە 21ی ئایاری 2026، سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی ڕامین زەلە
و کەریم مەعرووفپوور، بە شێوەیەکی نهێنی و بێ ئاگادارکردنەوەی خێزانەکانیان و بێ
مافی ئەنجامدانی دوایین دیدار، لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا
.

بەپێی هەواڵەکەی “میزان” لەسێدارەدانی ئەم دوو هاوڵاتییە
بە تۆمەتی ئەندامبوونیان لە یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کاری
چەکداریی بووە.

ڕامین زەلە، خەڵکی شارستانی نەغەدە، لە 22ی تەممووزی 2024 لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە
بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە.

کەریم مەعروفپور، تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی نەغەدە، پێشتر لە 23ی
ئازاری
2021 لەلایەن دامەزراوە حکومییەکانەوە
لە شاری سەردەشت دەستبەسەرکرابوو.

لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کۆماری
ئیسلامی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی زیاد کردووە و لە هەندێک ڕۆژدا چەندین کەسی
لەسێدارە داوە. لەم ماوەیەدا، لە هەندێک هەفتەدا و بۆ چەند ڕۆژێک لە دوای یەک، هەواڵی
جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بڵاوکراوەتەوە
.

ئاژانسی هەواڵی مافی مرۆڤی «هرانا» کە بنکەکەی لە ئەمریکایە،
نووسیویەتی ناسنامەی «٥٠ کەس»ی پشتڕاستکردووەتەوە کە لە سەرەتای شەڕەکەوە لە ئێران
لەسێدارەدراون
.

بەپێی ڕاپۆرتێکی هاوبەشی ڕێکخراوی «مافی مرۆڤی ئێران» کە
بنکەکەی لە نەرویجە و ڕێکخراوی «پێکەوە دژی سزای لەسێدارەدان» کە بنکەکەی لە پاریسە،
ئێران لە ساڵی
2025لانی کەم «هەزار و 639 کەس»ی
لەسێدارە داوە. ئەمە «بەرزترین» ڕێژەی لەسێدارەدانە لە ماوەی یەک ساڵدا لە ئێران لە
ساڵی
1989 تا ئێستا.

👤
Live: 62 Today: 2,280 📊 Click Here