وەزیری دارایی هەرێم سەبارەت بە موچەی مانگی ئایار روونکردنەوە دەدات

وەزیری دارایی هەرێم سەبارەت بە موچەی مانگی ئایار روونکردنەوە دەدات

جار بینراوە: (430)

-

وەزیری دارایی هەرێم ئاشکرایدەکات کە لیستی موچەی مانگی ئایار
ئامادەیە و چاوەڕێی رەزامەندی بەغدا دەکەن بۆ خەرجکردنی. ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق
دەستی بە رێکارەکانی خەرجکردنی موچەی مانگی ئایار کردووە
.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، رایگەیاند، لیستی موچەی
مانگی پێنج ئامادەیە و ڕەوانەی بەغدای دەکەن و تا کۆتایی مانگی پێنج دەرناکەوێت کە
داهاتی نانەوتی هەرێم چەندە، و چاوەڕوانی بەغدا دەکەن بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لەسەر
خەرجکردنی موچەی مانگی پێنج
.

هاوکات فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستی بە رێکارەکانی خەرجکردنی موچەی مانگی ئایاری 2026 کردووە و
هەموو ئامادەکارییە پێویستەکانی تەواو کردووە
.

فەرمانگەکە داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان و
حکومەتە خۆجێییەکان دەکات پابەندی رێکارەکانی پارەدارکردنی مانگانە بن و رەچاوی
خشتەی پەسەندکراوی ووچە بکەن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی رەوان بەڕێوەبچێت.

👤
Live: 16 Today: 16 📊 Click Here