قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن

لە کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و گویندەلن ویندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی
کوردستان، گفتوگۆیان لەبارەی قۆناغی نوێی یەکانی نێوان ئەمریکا، عێراق و
هەرێمی کوردستان لە دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد، جەختیشیان لەسەر
بەهێزکردنی یەکان بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانیدا کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (14ـی تشرینی یەکەمی 2026)
بەڕێوەچوو، پرسی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی
بوو, هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی
چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی
کۆتایی و لێکتێگەیشتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، پرسی حکوومەتی فیدڕاڵ
تاوتوێ کرا و هەردوولا بە گرنگییان زانی لایەنە عێراقییەکان هاوکار بن لە پرۆسەی
تەواوکاری کابینەی نوێی حکوومەتی فیدڕاڵدا، تاوەکو سەرجەم پۆستە چۆڵەکان بە
زووترین کات پڕ بکرێنەوە.















Post Comment