ژیان لە کوردستانێکی بێ خاوەن
صادر سلیم
سیستەمی حوکمڕانی زۆر حیزبیە لە هەرێمی کوردستان ، نەک سیستەمێکی دامەزراوەی سەربەخۆ، دەسەڵات لە ناوچەکاندا دابەشکراوە بە دوو ئیدارەی ناوچەی سەوزو زەرد ، ئەوەی لەو دوو ناوچەیە دەگوزەرێ تەنیا قڕکردن و برسیکردنی تاک بە تاکی خەڵکی هەرێمی کوردستانە
نەبوونی موچە بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ مانگە کارمەندان و مامۆستایان و موچە خۆرانی هەرێم وەریان نە گرتوە
بەداخەوە لە ئێستادا لە سادەترین خزمەتگوزاریەکانی ژیان بێ بەشن
وەک غاز کە خەڵک بە بتڵی غاز سەرە دەگرێت بە چەندەها کاتژمێر ، نە بوونی کارەبا سەرەتای ترین خزمەتگوزاریە نە بوونی ئاو هتد ..
بەلام بارزنی و تاڵەبانیەکان و دار و دەستەکەیان خۆیان لە خۆشترین ژیاندا دەژین و باکیان بە خەڵکی سڤیل و کەمدەرامەتی وڵاتەکەمان نیە کە لە چی سەختیەک و ناهەمواری ژیان دەکەن ، لێرەوەو پێتان ڕادەگەیەنم ئێوەی فاشیل و نا بەرس لە بەڕوێوبەربردنی حوکمڕانی نازانن کورسی دەسەڵات جێبهێڵن بۆ هاوڵاتیانی زوڵم لێکراوی وڵاتەکەم .















Post Comment