هەزار دەردی بێ چارە
فەرهەنگ فەرهاد عومەر
هەرچەندە سەیری وڵاتانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەکەم چی ئەوانەی دراوسێمانن چی ئەوانەی لە ئەورپا یان وڵاتە عەرەبیەکان ئەبینم سیاسیە کانی ئەوان هەموو هەوڵێ کیان بۆ بەر پێش چونی وڵاتەکەیانە خزمەتی کردنی هاونیشتیمان کانیان کەچی لای ئێمە تەنیا بیری لە بەرژەوەندی خۆیان و نەوەکانیان دەکەنەوە تەنیا خۆش گوزەرانی خۆیان لا مەبەستە لەوەتەی ئەم دوو حیزبە هەن لە ساڵی ١٩٩١وە وەک حوکمڕان فیتنە و مشکیلە بوون بۆ گەلی کورد هەروەک چۆن پيش ڕاپەڕین مەینەت و بارگرانی بوون بەسەر دێهاتەکانەوە
دەردەکان زۆرن بۆ باسکردن بەڵام ئێمە چەند دانەیەکیان کە ماڵی میللەتیان وێران کردوە دەست بۆدەبەین
بە نمونە لەگەڵ هاتنی خۆیان شەڕی ناوخۆ و ماڵوێرانی و گرانیان هێنا بۆ میللەت و وایان لە برا کرد برا بکوژێت وایان لە خێزانەکان کرد بیر لەهەزار ڕێگای نامرۆڤانەو قاچاخ بکەنەوە بۆ پارویەک نان ئەمە جگە لە کوژران و برینداربونی بە دەیان هەزار جەنگاوەری کورد لەشەڕی ناوخۆدا بەداخەوە وە دروستکردنی دوو ئیدارەی زۆنی زەردو و سەوز لەوکاتەوە کەتائێستاش بەردەوامە
حیزبیبونی دامەزراوەژانی دەوڵەت لە بری دروستکردنی حوکمڕانییەکی دامەزراوەیی کە لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا و شایستەیی بەڕێوە بچێت، جومگە یەکانی دادوەری، سەربازی، و ئیداری بە حزبی کراون. ئەمەش سەربەخۆیی دادگاکانی کەمکردووەتەوە و چەمکی هاووڵاتیبوونی ڕاستەقینەی لە سوودی ئینتیمای حزبی پەراوێزخستووە
قەیرانی ئابورری بەردەوام و دەستبەسەرداگرتنی داهات کە بەداخەوە وەک داهاتێکی نیشتیمانی سەیری سەرچاوە سروشتیەکان ناکرێت بەڵکوو وەک داهاتی حیزب و بنەماڵە سەیردەکرێت و وەک خێر بەشی میللەتی لێدەدرێت کەتائێستاش کەس نازانێت داهاتی ساڵێکی ئەم هەرێمە و خەرجیەکانی چەندە ئەمە سەرەڕای هەبوونی قەیرانی موچەی فەرمانبەران و پێنەدانیان بەڵام سەرکردە حیزبی و جوت بنەماڵە ژیانیان نەک هەروەک میللەت تیکنەچووە بەڵکوو باشتر و بەرەوپێشتر چووە
ئازادی ئەو چەمکە گەورەی ترە کەدەمەوێت قسەی لەسەر بکەم کە بەداخەوە هەتا ئەم دوو حیزبە تەمەنیان درێژتربێت لەسەر دەسەڵات زیاتر دەکوژن زیاتر زیندانی دەکەن زیاتر دەربەدەر دەکەن چونکە ناهێڵن ئازادی بگاتە ئەو سنورەی مەترسی لەسەر سامانەکانیان دروست بکات بەڵکوو دەیانەوێت ئازادی لەو رووکەش و چوارچێوە لەقاڵبدراوە بیت کە خۆیاننپێناسەیان بۆکردووە
ئەمانە و هەزارەها دەردی تر کە میللەت بەدەستیەوە دەناڵێنێت کە تەنها من چەند نمونەیەکم وەرگرت
بۆیە ئەو مافە بەخۆم دەدەم کە بڵێم
پارتی و یەکێتی جووت حزبی فەرمان ڕەوا هەرێمی کورستان نەک ژیانی خەلکیان خۆش نەکردەوە وڵاتیان بەرو پێش نەبردوە رۆژ بە رۆژی زیاترت هەرێمی کوردستان بەروو داروخان ئەبەن (یەکێتی نیشتیانی کوردستان) بە تەنها حوکمی چەند شار و قەزایەک ئەکات (پارتی دیموکراتی کوردستان ) بەهەمان شێوە لە هەردوو سنوری زەرد و سەوزی کوردستان شتگڵێک جیاوازی تەنیا بە ناو هاوبەشی حکومەتن ئەگیان هیچ کام لەو دوو حیزبە لە سنوری خۆیدا حساب بۆ بەرام بەرەکەی ناکات تەنیا خالێکی هاوبەش لە بەینی ئەم دوو حیزبەیا چەوسانەوەی هاوڵاتیان دزینی داهاتی وڵاتە بە هەر رێگایەک بێت
ئەم برینەی کوردستان پێویستی بەوەیە هەموو تاکێکی کورد لای خۆیەوە هەوڵی چارەسەری کردنی بدات چیرتری لەژێری هەژموونی ئەم دوو حیزبە مافیایەی کوردستان ژیان نەکەن خۆش گوزەرانی ئازادی بگەرێنەوە بۆ خۆیان نەوەکانی داهاتویان کەسانێک هەرێمی کوردستان بەرێوە بەرێت خەم خۆرانە دلسۆزانە کاری بۆ بکات بۆ بەروو پێش چونی وڵات وەک وڵاتانی دەرەوە خەلکەکی لە خۆش گوزەرانیابێت کەسانێک بن هەستیان بەو ئازار و برینەی ئێستای کوردستان کردبێ کە لە لایەن ئەم دوو حیزبەوە بەسری هاتوە زیاتریش بەسەر دەهێنن.














Post Comment