‎هۆکارەکانی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چین..؟

‎هۆکارەکانی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چین..؟

جار بینراوە: (14.1K)

ئاکام سەلیم – چالاکوان 

‎پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە کە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم پێکهێنانی کە پێویستە ئاماژەیان پێ بدەم و سەرنجیان بخەینە سەر کە گرینگترینیان ئەمانەن:

‎١- ناکۆکی سیاسی نێوان پارتە سیاسییەکان:

‎بە تایبەتیش دوو لایەنە سیاسییە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم (پارتی و یەکێتی) کە هەریەکەیان بۆچوونی جیاوازیان هەیە، دابەشکردنی پلە و پۆستەکان لەنێوان خۆیاندا کە هەریەکەیان دەیەوێت پشکی شێر بۆخۆی ببات و ئەوەی تر قبوڵی نییە، لایەنی بەرامبەر ناڕازییە.

‎٢- ئەنجامی هەڵبژاردن:

‎دەسەڵاتدارانی هەرێم(پارتی و یەکێتی) هیچ کامیان خاوەنی کورسی ڕەهای پەرلەمان نین، کە بتوانن بەتەنها حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک بهێنن و ناتوانن و ناشگونجێ یەکێکیان بەبێ ئەوەی تر حکومەت پێکبهێنێت، لەگەڵ واقعی کوردستان ناگونجێت و تای تەرازوەکە لەنگ دەبێت، دەبێ سەرەنجام سازش بۆیەکتر بكەن

‎٣- کێشەی دارایی و مووچە:

‎ئەمەشیان هۆکارێکی ترە کە هەر لایەنێکیان تێڕوانینی جیاوازی هەێە لەسەر کێشە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەران و ژیان و گوزەرانیان کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەێە. بەردەوامی ئەم کێشەیە بۆ چەندین ساڵ بووەتە هۆی ڕاوەستانی چالاکییە ئابوورییەکان.

‎٤- کاریگەری هەرێمی و دەرەکی:

‎هەر یەکە لە دوو لایەنە سیاسییە یەکەی هەرێم (پارتی و یەکێتی) وەلائیان بۆ لایەنێکی دیاریکراوی ناوچەکە هەێە و بێ ئەوان ناتوانن بڕیار بدەن، ئەگینا پشتیان تێدەبەن و کێشەیان بۆ دروست دەکەن.

‎٥- کێشە یاساییەکان:

‎ناکۆکییان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و هەر یەکەیان دەیەوێت بەپێی بەرژەوەندی خۆی یاساکە دابڕێژێتەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت.

‎٦- بەستنەوەی پۆستەکانی هەرێم بە پۆستەکانی کورد لە بەغداوە:

سەرەتا پۆستەکانی کورد لە بەغدا یەکلا بکەنەوە لە نێوان خۆیاندا، ئینجا بێتە سەر دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتى تر

👤
Live: 41 Today: 43 📊 Click Here