وەزارەتی ئەوقاف: ئەمساڵ تەنیا بە رێگەی وشکانی گەشتی حەج دەکرێت

وەزارەتی ئەوقاف: ئەمساڵ تەنیا بە رێگەی وشکانی گەشتی حەج دەکرێت

جار بینراوە: (20)

-

وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ
هاوشێوه‌ی حاجیانی عێراق ته‌نها به ڕێگه‌ی وشکانی ده‌بێت و هەوڵی قەرەبووکردنەوەی
ئەو هاووڵاتییانەش دەدرێت کە پارەیان دابوو بە ڕێگەی ئاسمانی گەشت بکەن
.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هەرێمی
کوردستان ڕایگەیاند، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی
کوردستان بۆ سعوودیه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج
گه‌یشتنیه ڕێککه‌وتن، که گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عێراق ته‌نها
به ڕێگه‌ی وشکانی ده‌بێت
.

ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی
داهاتووەوە حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی گەشت بکەن و له ڕۆژانی
داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق شێواز و ڕێکارەکانی
چوونی حاجیانی کوردستان ڕێکده‌خرێت و بڵاو ده‌کرێته‌وه
.

سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی حاجیانی
کوردستان کە بڕیاربوو به ڕێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بکه‌ن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و
کاروباری ئایینی ڕایگەیاند کە لەڕێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره هه‌موو
هه‌وڵێک ده‌دات بۆ ئەوەی هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ، بۆ ئه‌مساڵیش مافی
هاووڵاتیانمان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میکانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای
حه‌ج و عێراقی بۆ ده‌کات.

بابەتى تر

👤
Live: 57 Today: 1,399 📊 Click Here