شارەوانی سلێمانی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی دەستپێکرد

شارەوانی سلێمانی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی دەستپێکرد

جار بینراوە: (15)

-

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەستی بە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی ناو
سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێکرد کە بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە تێکچووبون
.

لە ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیدا هاتووە: پاڵپشت بە
کۆبوونەوەکەی دوێنێ چوارشەممە کە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی
شارەوانیی و ڕێگاوبان ئەنجامدرا بۆ چاکسازیکردن لە شەقامەکان و نەهێشتنی
ئاستەنگەکانی هاتووچۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵمەتی فراوانی چاکسازیکردنی شەقامەکانی
ناو شاری سلێمانی دەستیپێکرد
.

دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم تیمەکانی چاکسازیکردنی شەقامەکانی ڕاسپارد
کە هەموو هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی گرفتی شەقامەکان، لەو پێناوەشدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم هەڵمەتی فراوانی چاکسازیکردنی شەقامە یەکان
دەستیپێکرد و لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا کاری قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی گەڕەک و کۆڵانەکانیش
ئەنجام دەدرێت
.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری جێگری سەرۆک
وەزیران بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ چاکسازیکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکان و
کۆنکرێتکردنی گەڕەک و کۆڵانەکان ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر دەبینێت لە پێشخستنی ئاستی
خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی نوێ بە تەواویی سنووری
ماستەرپلانی شاری سلێمانی
.

بابەتى تر

👤
Live: 57 Today: 1,399 📊 Click Here