“هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی له‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتيدا نه‌ماوه‌”

“هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی له‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتيدا نه‌ماوه‌”

جار بینراوە: (197)

– 
، ئهمه لێدوانی لوقمان وهردی ئهندامی سهركردایهتی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانه، دهشڵێت: “پهیوهندییه سیاسییهكانی نێوان یهكێتی و پارتی گهیشتوونهته بنبهست”.

لوقمان وهردی، ئهندامی سهركردایهتیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رووداو رایگهیاند:

*ئێستا هیچ پهیوهندییهكی سیاسی له نێوان یهكێتی و پارتیدا نییه و هیچ گفتوگۆیهك نییه.

*تهنیا ئهوه نهبێت كه هێزێكی نێودهوڵهتی یان ئیقلیمی بێته نێوانمان، كه ئهمهش به كارێكی رهوا نابینین و دهبێت خۆمان پێكهوه دابنیشین.

*بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی 16 جار سهردانی مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی كردووه به مهبهستی رێككهوتن. 

*تهنیا پێش ئاڵۆزییهكانی ئهم دواییهی ناوچهكه، بافڵ تاڵهبانی سێ جار لهگهڵ كاك مهسعود دانیشتووه.

*له دوو دانیشتندا نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵهبانی بهشدار بوون، بهڵام پارتی ئامادهی رێككهوتن نهبوو.

 *وهك یهكێتی له پرسی ههڵبژاردنی جێگری سهرۆكی پهرلهماندا دهنگمان به كاندیدی پارتی دا، بهڵام پارتی له پرسی سهرۆك كۆماردا ئاماده نهبوو پشتیوانی كاندیدی یهكێتی بكات.

 *پارتی بههۆی ئهوهی 39 كورسی ههیه، دهیهوێت ههژموونی خۆی بسهپێنێت.

*ئێستا ئێمه و نهوهی نوێ لێكتێگهیشتنمان ههیه و خاوهنی 38 كورسین، بهرامبهر 39 كورسییهكهی پارتی. 

*ئێستا كاتی ئهوهیه باڵانسی هێز راست بكرێتهوه و پۆستهكانی حكومهت به دادپهروهری دابهش بكرێن.

 *ئهگهر سێ ههڵبژاردنی تریش بكرێت، ئهنجامهكه ههر ئهوهیه كه دهبێت لهسهر مێزی گفتوگۆ دابنیشین.

*سهرباری پچڕانی پهیوهندییه سیاسییهكان، بهڵام یهكێتی دهرگای گفتوگۆی دانهخستووه و ئامادهیه به وهرهقهیهكی نوێ دانوستاندن بكات.

*پهیوهندیی نێوان پارتی و یهكێتینابێت بپسێت لهبهر بهرژهوهندیی خهڵكی كوردستان، بهڵام پێویسته لایهنی بهرامبهریش ئامادهیی تێدا بێت.
 

👤
Live: 207 Today: 850 📊 Click Here