دادگای تاوانەکانی سلێمانی وردبینی لە دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی دەکات

دادگای تاوانەکانی سلێمانی وردبینی لە دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی دەکات

جار بینراوە: (177)

-

بە وتەی تیمی
پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بڕیارە ئەمڕۆ پڕۆسەی وردبینیکردن لە دۆسیەی ناوبراو و
دەستگیرکراوەکانی دیکەی دۆسیەی لالەزار لە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی دەستپێبکات
.

یەکشەممە 26ـی نیسانی
2026، هەر یەک لە دانا تەقیەدین و قادر ئاغا مەنتک ، ئەندامانی تیمی پارێزەرانی
لاهور شێخ جەنگی، لە لێدوانێکی میدیاییدا رایانگەیاند، “ئەمڕۆ دادوەر لە
دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی دەست بە وردبینیکردنی دۆسیەکە دەکات، ئەگەر دۆسیەکە
کەموکوڕییەکی ئاسایی تێدا بێت، دادگا خۆی چاکی دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر کەموکوڕییەکان
جەوهەری و بنەڕەتی بن، ئەوا دۆسیەکە جارێکی دیکە رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی
سلێمانی دەکرێتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کەموکوڕییانە
“.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە
هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای، دژی نەجوڵانی دۆسییەکەیان بۆ ماوەی چوار
رۆژمانیان لە خواردن گرت.

شەوی 22ـی ئابی 2025،
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، گەمارۆی هۆتێل لالەزاری سلێمانییان دا، کە جێگەی مانەوەی
لاهور شێخ جەنگی و بەشێکی بەرپرسانی حیزبەکەی و پاسەوانەکانی بوون
. دوای رازینەبوونی لاهوور شێخ جەنگی بەوەی خۆی رادەست بکات، هێزە ئەمنییەکان
هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار. دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهور شێخ جەنگی
و پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی دەستگیرکران
.

👤
Live: 97 Today: 740 📊 Click Here