هۆشیار زێباری‌: قه‌یس خه‌زعه‌لی_یمان بانگهێشتكردووه‌ بۆ كوردستان و ماڵی خۆیه‌تی

هۆشیار زێباری‌: قه‌یس خه‌زعه‌لی_یمان بانگهێشتكردووه‌ بۆ كوردستان و ماڵی خۆیه‌تی

جار بینراوە: (69)


هۆشیار زێباری بهرپرسی ناوهندی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان له بهغدا رایگهیاند كه پارتی بەهێزەوە پشتگیریی لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکات، دهشڵێت: “قهیس خهزعهلی_یمان بانگهێشتكردووه بۆ كوردستان و ماڵی خۆیهتی”.

له چاوپێكهوتنێكی رۆژنامهوانیدا لهگهڵ كهناڵی دیجلهی عێراقی كه شهوی رابردوو پهخشكرا، هۆشیار زێباری بهرپرسی ناوهندی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان له بهغدا رایگهیاند كه:

*پارتی به مهبهستی ههماههنگیی بهردهوام و پڕكردنهوهی بۆشاییه سیاسییهكان، ناوهندێكی سهركردایهتیی له بهغدا دامهزراندووه.
*پارتی بههێزهوه پشتگیریی له حكومهتهكهی عهلی فالح زهیدی دهكات و به دهرفهتێكی گرنگی بۆ عێراق دهبینێ.

*ههفتهی داهاتو گفتووگۆكان بۆ پڕكردنهوهی وهزارهته بهتاڵهكان دهستپێدهكهن، كه ئێستا 14 وهزارهت بهڕێوهدهبرێن و ئهوانی دیكه به وهكالهتن. 

*رێباز حهملان كاندیدی پارتییه بۆ وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه.

*ههندێك ئاستهنگ لهبهردهم وهزارهته سیادییهكانی وهك بهرگری و ناوخۆ و پلاندانان ههیه.

*ڤیتۆیهكی نێودهوڵهتیش لهسهر بهشداریكردنی ئهو كهسایهتییانه ههیه كه ناویان له لیستی تیرۆر و سزاكاندایه.

*ههرێمی كوردستان هێڵی سوری لهسهر هیچ ناوێك نییه و پێشوازی له ههنگاوهكانی حكومهت دهكات بۆ رووبهڕووبوونهوی گهندهڵَی بهو مهرجهی رێكارهكان یاسایی بن و بۆ ململانێی سیاسی بهكارنهیهن. 

*لهگهڵ لایهنه شیعهكان سههۆڵبهندانهكه شكاوه و قهیس خهزعهلی، ئهمینداری گشتیی عهسائیبی ئههلی حهقمان بانگهێشتكردووه بۆ كوردستان.

*بەڵێنی پێداوین سهردانی ههرێمی كوردستان بكات ماڵ ماڵی خۆیەتی و وڵات وڵاتی خۆیەتی.

*ئێران ههژموونی له عێراقدا ههیه، بهڵام پێویسته شێوازی پهیوهندییهكانی لهگهڵ عێراق بگۆڕێت و لهڕێگهی فهرمی و دیپلۆماسییهوه بێت لهنێوان دوو دهوڵهتدا.

*لایهنی ژیر لهناو ماڵی شیعهدا ههن و بارودۆخهكه ناگاته ئاستی شهڕی شیعه – شیعه”.

*ئێران وهك جارهكانی پێشوو رێگری له ههر پێكدادانێكی لهو شێوهیه دهكات.

*سهرۆك وهزیران كار بۆ كۆكردنهوهی چهك و سهقامگیری دهكات و مهیلی بۆ دروستكردنی گرژیی ناوخۆیی نییه.

*سهرهڕای رادهستكردنی ناوی ئهو كهسانهی هێرشیان كردووهته سهر ههولێ، هیچ رێكارێكی یاسایییان بهرامبهر نهگیراوهته بهر.

*جیاوازییهكی روون له نێوان حهشدی شهعبی” و میلیشاكان ههیه.

*پێكهوه لهگهڵ حهشد شهڕی تیرۆرمان كردووه و خوێنمان تێكهڵ بووه.

بابەتى تر

👤
Live: 67 Today: 1,745 📊 Click Here