ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز بنه‌ماڵه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی فه‌رامۆش ده‌كات

ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز بنه‌ماڵه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی فه‌رامۆش ده‌كات

جار بینراوە: (62)

– 
هیچ كام له بنهماڵهی لاهور شێخ جهنگی سهرۆكی پێشووی یانهی نهورۆز كه ئێستا له زینداندایه، بانگهێشتی ئاههنگی كردنهوهی خولی ئهستێرهكانی عێراق نهكراون كه بڕیاره ئهمڕۆ بهئهنجامدانی یاری نێوان نهورۆز و جهوییه لهسلێمانی بهڕێوهبچێت. 

رهفیق زهرگهتهیی چاودێری وهرزشی، به ی راگهیاند كه دهبوو ئیدارهی یانهی نهورۆز وهفای ههبووایه بهرامبهر لاهور شێخ جهنگی و رێزیان له هاوسهر و منداڵهكانی و بنهماڵهكهیان بنایه و بانگهێشتی كردنهوهی خولی عێراق بكرانایه كه ئهمڕۆ له شاری سلێمانی بهڕێوهدهچێت. 

رهفیق زهرگهتهیی راشیگهیاند بههۆی ئهو یانهیهوه ” شێخ لاهور قهرزداره و تاوهكو ئێستا نهیتوانیوه بیداتهوه”. 

وتیشی: “دهبوو هێرش ههورامی سهرۆكی یانهكه و جێگر عهبدوڵا ههڵبسن بهو كاره، بهڵام بهدهستی ئهنقهست نهیانكردووه. 

كۆتایی مانگی رابردوو هێرش ههورامی وهك سهرۆكی یانهی نهورۆز دهستبهكاربوو، پێشتر ئهو پۆسته لهلایهن لاهور شێخ جهنگییهوه بهڕێوهدهبرا كه ئێستا لهزینداندایه. 

بهپێی زانیارییهكانی رهفیق زهرگهتهیی، بنهماڵهی لاهور شێخ جهنگی لهلایهن ئیدارهی یانهكهوه فهرامۆشكراون و “ئیدارهی نوێی یانهكه هیچ وهفایهكیان نییه بۆ ئهو ههموو كارانهی لاهور شێخ جهنگی بۆی كردوون”.

بابەتى تر

👤
Live: 82 Today: 1,785 📊 Click Here