مه‌سرور بارزانی‌ و فالح فه‌یاز هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی‌ نوێی عێراقیان تاووتوێ كرد

مه‌سرور بارزانی‌ و فالح فه‌یاز هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی‌ نوێی عێراقیان تاووتوێ كرد

جار بینراوە: (14)


ماڵپهڕی حكومهتی ههرێم بڵاویكردهوه كه:

*ئهمڕۆ چوارشهممه 4/29، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له فالح فهیاز، سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی كرد.

*له دیدارهكهدا، دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانكاری و پهرهسهندنهكانی عێراق و ناوچهكه تاوتوێ كران.

*له بهشێكی دیكهی گفتوگۆكاندا، بیروڕا لهبارهی ههوڵهكانی پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ كرا.

*جهخت له گرنگیی پێكهێنانی حكومهتێكی خزمهتگوزار كرا، كه دهربڕی خواستی ههموو پێكهاتهكانی عێراق بێت و ڕێز له قهوارهی دهستووری و مافهكانی خهڵكی كوردستان بگرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 68 Today: 1,287 📊 Click Here