سەرچاوە هەواڵگرییەکان: ئێران خۆی رێکدەخاتەوە و بە خێراییەکی چاوەڕواننەکراو درۆن بەرهەم دەهێنێت

سەرچاوە هەواڵگرییەکان: ئێران خۆی رێکدەخاتەوە و بە خێراییەکی چاوەڕواننەکراو درۆن بەرهەم دەهێنێت

جار بینراوە: (481)

-

سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، حکومەتی ئێران
سەرقاڵی بنیاتنانەوە و ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی سوپاکەیەتی و بە خێراییەکی یەکجار زۆر
و چاوەڕواننەکراو خەریکی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە
.

تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن
(CNN)
لە زاری دوو سەرچاوەی هەواڵگریی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە؛
ئێران لە ماوەی ئەو ئاگربەستەی کە لە سەرەتای مانگی نیسانی رابردووەوە دەستیپێکردووە،
پڕۆسەی بەرهەمهێنانی درۆنەکانی دەستپێکردووەتەوە
.

هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا لە زاری چوار سەرچاوەی دیکەوە هاتووە،
زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای ئێران بە خێراییەکی
زۆر زیاتر لەوەی کە سەرەتا پێشبینی دەکرا، خەریکی ڕێکخستنەوە و نۆژەنکردنەوەی ڕیزەکانی
خۆیەتی
.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە لە مانگەکانی ڕابردوودا
گرژی و ئاڵۆزییە سەربازی و ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە توندی زیادیان
کردووە؛ ئەمەش دوای زنجیرەیەک هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل کە دامەزراوە سەربازییەکان،
سەکۆکانی موشەکی و ژێرخانە بەرگرییەکانی ناوخۆی ئێرانیان کردبووە ئامانج
.

پیشتر ڕاپۆرتەکانی ئەمریکا باسیان لە لاوازبوونی توانای سەربازیی
ئێران و تێکشکانی بەشێکی زۆری پێکهاتەی بەرگریی ئەو وڵاتە دەکرد، بەڵام بەپێی دواین
هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان، تاران توانیویەتی لە ماوەیەکی کورتدا بەشێکی گرنگ لە
توانای پیشەسازی و سەربازیی خۆی ببوژێنێتەوە
.

لە لایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتە ڕۆژئاواییەکان ئاشکرای دەکەن کە
سەرەڕای گوشارە بەردەوامەکان، گەمارۆکان و هێرشە سەربازییەکان، ئێران توانیویەتی
ژمارەیەک لە پێگەکانی بەرهەمهێنانی موشەک بخاتەوە گەڕ و کۆنترۆڵی بنکە سەربازییەکانی
نزیک گەرووی هورمز بکاتەوە.

ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان
جەخت لەوەش دەکەنەوە کە ئێران بەشێکی زۆری سەکۆکانی هاوێشتن و کۆشکە موشەکییەکانی
خۆی پاراستووە، و لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە پاراستنی ژێرخانی بەرگری و دامەزراوەکانی
بەرهەمهێنانی سەربازی
.

👤
Live: 62 Today: 2,280 📊 Click Here