دۆسیەی ژن و پاسەوانەکەی سەرۆکی حیزبی کڵپە “پەیوەندی بەکاری سیخوڕییەوە” هەیە

–
سەرۆکی حیزبی کڵپە بەی ڕاگەیاند، “ماوەی هەشت ڕۆژە پاسەوان و هاوسەرەکەیان
لە سلێمانی دەستگیرکردووە بەبێ هیچ هۆکارێک”.
کارۆخ سەید ڕزگار، سەرۆکی
حیزبی کڵپە کە لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە نزیک بوو بەی راگەیاند، “ماوەی هەشت ڕۆژە هاوسەرو پاسەوانێکی لەئۆپەراسێۆنەکانی شاری سلێمانی دەستگیکراون بەبێ
هیچ هۆکارێک”.
بەدواداچوونی
بۆ ئەم دەستگیرکردنە کرد سەرچاوەیەکی ئاگادار پێی ڕاگەیاند “ئەو مەلەفە مەلەفێکی
سیخوڕییە بۆ وڵاتێکی دراوسێ”.
سەرچاوە ئاگادارەکە بەی
وت، “بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ڕوبەڕوی دادگا دەکرێنەوە”.
کارۆخ سەید ڕزگار، بۆ
ی روونکردەوە کە لەدەرەوەی وڵات دەژی پێش ئەم دەستگیرکردنە ماوەی سێ مانگ
لە هەرێمی کوردستان بووە و بەهیچ جۆرێک بابەتی وا لەئارادا نەبووە، بەڵام کە گەڕاوەتەوە
پاسەوانی هاوسەرەکەی لە سلێمانی دەستگیرکراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکە وتیشی، “کارۆخ ناوی نهێنییەتی سەرپەرشتی کۆمەڵێک سیخوڕی کردووە و ئێستا هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی
وڵات”.
پێشتر کارۆخ سکرتێری نەجمەدین
کەریم بووە لەکاتی بەڕێوبردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە ساڵی 2016دا.














Post Comment