بەفەرمی حاجیانی هەرێم بە فڕۆکە دەچنە سعودیە

بەفەرمی حاجیانی هەرێم بە فڕۆکە دەچنە سعودیە

جار بینراوە: (14)

-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گەشتی زەمینی حاجیانی هەرێمی
بۆ وڵاتی سعوودیە هەڵوەشاندەوە، حاجیان دەتوانن لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی
هەولێر و سلێمانییەوە گەشتەکانیان دەکەن
.

بە پێی زانیارییەکانی، وەزارەتی ئەوقاف و
کاروباری ئایینی هەوڵەکانی خۆی خستەگەڕ تا گەشتی زەمینی حاجیانی هەرێمی
بۆ سعوودیە بگۆڕن بۆ گەشتی ئاسمانی.

پێشتر بڕیار وابوو حاجیان بە پاس بچنە شاری عەرعەر و دواتر
بە فڕۆکە بەرەو جەددە بڕۆن، بەڵام ئەم بڕیارە گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لەمبارەیەوە ڕۆژگار جەعفەر بەرپرسی راگەیاندنی حەج، لە
لیدوانێکی میدیاییدا وتوویەتی، “دوای
هەوڵ و ماندووبونی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و
عومرەی عێراقی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی عێراقی گەیشتینە ئەنجام”
.

وتیشی، هەوڵەكان گەیشتونەتە كۆتایی بڕیاردراوە، تەنیا ماوە
ئەمڕۆ یان سبەی بەشێوەیەكی فەرمی رابگەیەندرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 68 Today: 1,287 📊 Click Here