به‌ره‌ی‌ گه‌ل چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ ده‌كات

به‌ره‌ی‌ گه‌ل چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ ده‌كات


بهرهی گهل داوا له دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤی ههرێمی كوردستان دهكات له نزیكهوه چاودێری كهیسهكهی لاهور شێخ جهنگی بكات و ئاماژهی بهوه كرد كه “تا ئێستاش لهلایهن دهزگا ئهمنیهكان لایهنگرانی بهرهی گهل دهستگیر دهكرێن”.

دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه ئهمڕۆ دووشهممه 2025/9/1 نوێنهری بهرهی گهل به سهرۆكایهتی شادمان مهلا حهسهن سهردانی دیوانی دهستهیان كرد و لهلایهن دكتۆره مونا یاقۆ سهرۆكی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ و شاندی دهسته پێشوازی لێكرا.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “سهرهتا شاندهكه سوپاسی دهستهی مافی مرۆڤیان كرد كه لهنزیكهوه سهردانی سهرۆكی بهرهی گهل و دهستگیركراوهكانیان كردبوو و سۆراخی ون بوهكانیان بهسهر كردبۆوه. دواتر وتی داواكارین دهستهی مافی مرۆڤ لهنزیكهوه چاودێری كهیسهكهی لاهور شێخ جهنگی بكات” و ئاماژهی بهوه كرد تا ئێستاش لهلایهن دهزگا ئهمنیهكان لایهنگرانی بهرهی گهل دهستگیر دهكرێن و دهست بهسهر كهناڵی زوومی ئهو حیزبه داگیراوهو داوایان كرد كه ڕێگه بدرێت بكرێتهوه”.

دهستی مافی مرۆڤ ئاماژهشی بهوهدا كه شادمان مهلا حهسهن وتیشی: “داوا دهكهین چارهنوسی ئهو كهسانهش ئاشكرا بكرێ كه هێشتا دیار نین لهڕۆژی رووداوهكهوه” و “بۆ ئهو مهبهستهش لیستێكی پێشكهش بهدهسته كرد”.

لای خۆیهوه مونا یاقو سهرۆكی دهسته وتی: “وهك دهستهی مافی مرۆڤ بهدواداچون بۆ ههر كهیسێك دهكهین بێ جیاوازی لهههر كوێ بێ و ئهوهش مافی دهستهیه و لهچوار چێوهی ئهرك و كاری خۆی بهردهوام دهبێت لهپێناو پاراستنی بنهماكانی مافی مرۆڤ و گشت هاوڵاتیان”. 

وتیشی: “دهرگای دهسته كراوهیه بۆ ههر كهس و لایهنێك كه سكاڵای خۆی پێشكهش بكات بۆ سۆراخ كردن یان بهدوا داچوون”.

لای خۆیهوه شادمان مهلا حهسهن له راگهیهندراوێكدا وتی: “ئهمڕۆ دووشهممه 2025/9/1 سهردانی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤی ههرێمی كوردستانم كرد، لهگهڵ دكتۆر مونا یاقو سهرۆكی دهسته و هاوكارانی كۆبوومهوه، سهبارهت به ڕهوشی گیراو و بێ سهروشوێنانی شهڕهكهی رۆژی 22ی ئابی شاری سلێمانی”.

شادمان مهلا حهسهن دهڵێت: “داوامان كرد ههوڵی بهردهوامی خۆیان بدهن بۆ دیاریكردنی چارهنووسی بێ سهروشوێنان و باشكردنی رهوشی گیراوهكان و دادگایكردنیان بهشێوهیهكی دادپهروهرانه”.

ئهو سهركردهیهی بهرهی گهل راشیگهیاندووه كه “داواكارین له كهسوكاری گیراوان ئهوانهی تاكو ئێستا چارهنووسیان نادیاره، پهیوهندی به ناوهندهكانی مافی مرۆڤ بكهن، بۆ دیاریكردنی چارهنووسیان”.

بابەتى تر

👤
Live: 96 Today: 366 📊 Click Here