بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە

بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە

جار بینراوە: (9)

وێنەکە،

- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێریبێت، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی دەستیپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێریبێت، کۆبوونەوەی هەردوو حزب لەگەڵ ئەو شاندەی پارتی کە بڕیارە سەردانی لایەنەکان بکات تاوتوێکراوە.

سەردانی شاندی پارتی بۆ لای لایەنەکان لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە.

ئەم کۆبوونەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەنی، سەرۆکی حزبەکە کۆدەبێتەوە و بەپێی ئەو زانیارییا نەبێت کە میدیای یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێدەكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 127 Today: 1,275 📊 Click Here