ئاسۆ مەجید ئەو پێشمەرگەیەی پارتی کە لە دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دەستگیرکردنی ئەمڕۆ تەرمەکەی درایەوە بە کەسوکارەکەی

ئاسۆ مەجید ئەو پێشمەرگەیەی پارتی کە لە دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دەستگیرکردنی ئەمڕۆ تەرمەکەی درایەوە بە کەسوکارەکەی

جار بینراوە: (157)

-

ئەمشەو شەممە 6ی حوزەیرانی 2026، کەسوکاری ئاسۆ مەجید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایانگەیاند، “کوڕەکەمان کە پێشمەرگەی پارتییە 64 رۆژە لە هەولێر بێسەروشوێنکراوە و هیچ سەردانیکردنێکی نەبووە و ئەمڕۆ لە موکافەحەی هەولێرەوە مان پێوەکراوە و پێیان راگەیاندین وەرن تەرمی کوڕەکەتان لە پزیشکی دادی هەولێر بەرنەوە”.

ئاماژە بەوەدەکەن، “پێمان راگەیەندراوە کوڕەکەمان خۆی کوشتووە، بەڵام ئێمە دڵنیاین کە ئەو خۆی نەکوشتووە و کوژراوە، چونکە هیچ هۆکارێک نەبووە بۆ دەستگیرکردنی و بەبێ هۆکار دەستگیرکراوە و تەنانەت ئێمەش نەمان زانیوە لە کوێیە”.

کەسوکاری ئاسۆ داوا لە حکومەت و لایەنی دار دەکەن کە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان بکەن.

بابەتى تر

👤
Live: 43 Today: 156 📊 Click Here